یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕوی مان سیتی دەبێتەوە
نیسان 28, 2021لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 10:00 لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ,
یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگایی باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی مان سیتی دەکەن،
له مێژوی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانە تەنها دووجار ڕوبەڕوی یەکتر بونەتەوە،
لە ساڵی 2016 لە یاری چوون کە یانەی مان سیتی توانی بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە یەکسان بن ،
و لە یاری گەڕاننەوە مان سیتی توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە پاریس بەرێتەوە،
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنز لیگدا،
پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى ئاماژە بەوەدەکات، کە یانە پاڵەوانەکان خولێکى جوانە، بەڵام خولە ناوخۆییەکان گرنگترە.
گواردیۆلا لە بارەى یارییەکەیان بەرامبەر پاریس دەڵێت “گرنگ ئەوەیە ئێمە لە قۆناغەکانى کۆتایى چامپیۆنز لیگداین و بۆ بردنەوەش لە بەرامبەر پاریسدا یارى دەکەین”.
گواردیۆلا باس لەوەش دەکات، سەرجەم یاریزانەکانى بۆ یاریکردن ئامادەن، و بۆ دووەم جاریشە لە قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگدا یارى دەکەن،
بەرپرسانى یانەکەشى هەنگاوى باشیان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنى تیپەکە لە پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگدا.
گواردیۆلا پێی وایە پاریس، کۆمەڵێک یاریزاى باشى هەیە و دەشڵێت “پاریس سان جێرمان تەنیا نیمار و مباپێ نییە، پێشموایە گەر نیمار،
لە بەرشەلۆنە بەردەوام بوایە دوو بۆ سێ نازناوى ترى چامپیۆنز لیگیان بەدەستدەهێنا،
بەڵام بڕیارەکەى خراپ نەبوو، لەم قۆناغەشدا هەموو تیپەکان ئاستیان بەرزە، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەنجامێکى باش بەدەستبهێنین بۆ ئەوەى لە یارى گەڕانەوەدا سودى لێ وەربگرین”.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی، لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند،
کە یانەکەی لە توانایدایە بردنەوە بەسەر پیپ گواردیۆلا و یانەکەیدا بەدەستبهێنن و بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
نەیمار وتی: دوو یاری قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر یانەیەک کە لە بەرزترین ئاستدان،
و خاوەنی ڕاهێنەرێکی زیرەکن بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان بەکاردەهێنین دژیان.
وتیشی: هەست بە باشی و دڵخۆشی دەکەم و ئەوەی لە توانامدا بێت،
بۆ یاریەکەی دژی مانچستەر سیتی ئەنجامی دەدەم لە یاریگادا و دەمەوێت یانەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بەرزبکاتەوە.
ڕاشیگەیاند، پەیوەندیەکی هاوڕێیانەی بەهێزی لەگەڵ کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەیدا هەیە، و دڵخۆشە بەوەی لەگەڵ ئەودا پێکەوە یاریدەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا کاتی قسەکردن نییە لەسەر بابەتی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ،
چونکە لە کۆتایی وەرزەکەدان و بیرکردنەوەیان تەنیا لای یارییەکانە و لە یاری پێشووشدا دڵخۆشی لەیانەکەی دوپاتکردبۆوە زیاتر لە سالانی پێشووش.