چامپیۆنزلیگ…ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی یەکسان بوو.

چامپیۆنزلیگ…ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی یەکسان بوو.

نیسان 28, 2021 0 By wkadmin

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی چێڵسی کرد.

ئەنجامی یاریەکەش بە یەکسانی گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی هات.

هێرشبەر کریستیان پولسیچ لە خولەکی (14) گۆڵی  بۆ یانەی چێڵسی تۆمارکرد و دواتر هێرشبەری فەڕەنسی کەریم بێنزیما لە خولەکی (29) گۆڵی یەکسانی بۆ ڕیاڵ تۆمار کرد.

یاری گەڕانەوە لە چوار شەممەی داهاتوو لەیاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە یانەی چێڵسی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها لە لێدوانیکدا بۆ ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی ،و پاش یەکسانبوونی یانەکەى بەرامبەر چێڵسی،

 زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکرد، چێڵسی تا خولەکی 25 نایاب دەرکەوت بەڵام دواتر یاریزانەکانی فشارەکانیان زیاتر کرد و سەرکەوتوو بوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە ئاشکراشیکرد، بێنزیما و میلیتاو ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و ئاستی یاریزانەکانی تریش ،

جێی خۆشحاڵیە و هیوادارین بۆ یاری گەڕانەوە فالڤێردی و مێندی و ڕامۆس بگەڕێنەوە هەرچەندە تا ئێستا ڕامۆس بەشداری ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ مارکا، زێدان دووپاتیکردەوە، یاری گەڕانەوە چارەنوس سازە ،

و ئەگەر بمانەوێت شەڕی نازناوەکە بکەین  پێویستە لە ستانفۆرد بریج  گۆڵ تۆماربکەین و بگەینە یاری کۆتایی  بە پێچەوانەوە چانسی یاری کۆتایمان نابێت.