بایرن گرێبەستى فلێکى هەڵوەشاندەوە و ئەلێگریش بەمەرج ئامادەیە بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس

بایرن گرێبەستى فلێکى هەڵوەشاندەوە و ئەلێگریش بەمەرج ئامادەیە بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس

نیسان 28, 2021 0 By wkadmin

بایرن میونشن ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ ناگلیسمانى ڕاهێنەرى لایپزیگ ڕاگەیاند،
 و گرێبەستەکەى فلێکى هەڵوەشاندەوە.

یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ جولیان ناگلیسمانى ڕاهێنەرى یانەى لایپزیگى هاونیشتیمانى ئەنجامداوە.

یانە باڤاریەکە ڕوونیکردووەتەوە، ناگلیسمان لە یەکى تەموزى 2021 دا پەیوەندى بە یانەکەیەوە دەکات ،و گرێبەستەکەشى بۆ پێنج وەرزە تا 30ى حوزەیرانى 2026 دەبێت.

بایرن میونشن دووپاتیکردەوە، لەسەر داواى خۆى گرێبەستەکەى هانز فلێکى هەڵوەشاندووەتەوە،

 بەڵام تا کۆتایى ئەم وەرزە و تا 30ى مانگی شەش 2021 لەگەڵیان بەردەوام دەبێت، کە گرێبەستەکەى پێشترى لە 2023دا تەواودەبوو.

لاى خۆشیەوە، یانەى لایپزیگ ڕایگەیاندووە، ناگلیسمانى 33 ساڵ لە کۆتایى ئەم وەرزە یانەکەى بەجێدەهێڵێت و پەیوەندى بە بایرن میونشنەوە دەکات.

لە ئیتاڵیاش

ئەلێگری ئامادەیە بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس بەمەرجی ئەوەی خۆی خاوەنی هەموو بڕیارێک بێت لە یانەکەدا.

ڕۆژنامەی لاریپۆبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەمەرجێک  ئامادەیە جارێکی تر ئەرکی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس وەربگرێتەوە لەسەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، تاکە مەرجی ئەلێگری بۆ گەڕانەوە بۆ یۆڤانتۆس، ئەوەیە کە تەنیا خۆی دەسەڵاتی تەواوەتی هەبێت و خاوەنی هەموو بڕیارێک بێت لە پێکهاتەی یانەکەیدا.

ڕاشیگەیاندوە، ئەلێگری داوای کردووە بەهیچ شێوەیەک پاڤێل نیدڤد و فابیۆ باراتچی دەست ،وەرنەدەنە کارەکانیەوە بەتایبەت لە پێکهاتە و بازاڕی گواستنەوەدا.

لاریپۆبلیکا دەڵێت، ئەلێگری وتویەتی دەبمە ڕاهێنەری یانەکە ،
تەنانەت ئەگەر یۆڤانتۆس نەتوانێت سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت.

هەوڵی گەڕانەوەی ئەلێگری بۆ ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوەیە،
 لە ژێر دەستی پیرلۆی راهێنەری ئێستا کە ترس لەسەر یانەکە هەیە نەتوانێت بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.