یاری قۆناغی پێش کۆتایی لە نێوان ریاڵ مەدرید و چێڵسی بەرێوەدەچێ

یاری قۆناغی پێش کۆتایی لە نێوان ریاڵ مەدرید و چێڵسی بەرێوەدەچێ

نیسان 27, 2021 0 By wkadmin

لە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 10:00هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یانەی چێڵسی، ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە لە یاریی چونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ،

ئەمە لە کاتێکدا یانەی شاهانە بە دۆخێکی باشدا ناڕوات و نەیانتوانی لە دواین دوو یاری لالیگادا سەرکەوتن بە دەست بێنێن،

بەڵام یانە لەندەنییەکە لە دواین یاری پریمەرلیگ توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن و بە دەرونێکی باش ڕوبەروی مێرنگی ببنەوە،

زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ،

ڕایگەیاند،یاریەکی زۆر گرنگە چونکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادایە،
 و دەیانەوێت ڕکابەریش بکەن لەو خولەدا 

زێدان وتی: یاریەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر چێڵسی و دڵنیام یارییەکی داخراو نابێت،

ئەوان یانەیەکی زۆر باشن لە ڕووی هێرشبردن و بەرگریشەوە ، دەمانەوێت زۆرترین هەل دروست بکەین و باشترین یاری خۆمان پیشانبدەین لە بەرامبەریان .

وتیشی: هەڵبژاردن ناکەم لە نێوان لالیگا و چامپیۆنز لیگ، ئامانجمان ڕکابەری کردنە لەسەر هەردوو نازناوەکە ، دەبێت لە هەموو یارییەکاندا هەموو شتێک پێشکەش بکەین بە بێ بیرکردنەوە لە یاری دواتر 

ئاماژەی بەوەشدا، پێکەنیناویە وا بیربکرێتەوە یانەکەی لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری ناکات بە هۆی هەڕەشەکانی یوفاوە و ئەوان تەنها تەرکیز دەکەنە سەر یاری داهاتوو.

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسیش پێش ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند،

 بڕوای بە سەرجەم یاریزانەکانی هەیە پارێزگاری بکەن لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و ڕکابەری بکەن لە یارییەکاندا بە پێی داواکارییەکانی 

تۆخێل ئاشكرایکرد، تەنیا کۆڤاسیچ بۆ یاریەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەشداری ناکات و سەرجەم یاریزانەکانی تر ئامادەی یارییەکە دەبن 

بڵاویشیکردەوە، چاوەڕێی ئەوە ناکات یاریزانەکانی کارێکی شێتانە بکەن لە یارییەکەدا، دەیانەوێت وەک تیپێکی برسی بۆ بردنەوە و سەرکێشی کردن یاریەکە ئەنجامبدەن 

ئەوەشی دوپاتکردەوە، هەردوو یانەکە بە شایستەی و هێزی خۆیانەوە گەیشتونەتە قۆناغی پێش کۆتایی، چامپیۆنز لیگ و نابێت هیچ یانەیەکیان بکرێتە دەرەوەی خولەکە بەهۆی ڕوداوەکانی دەرەوەی یاریگا لە ماوی ڕابردوودا.
 

ئاماژەی بەوەشدا کە ستراتیژیەتی جیاوازی خۆی هەیە لە شێوازی یاریکردن بەرامبەر هەموو یانەیەک ،
و ڕیاڵ مەدریدیش خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزە بەتایبەت ئیدین هازارد کە لە ماوەی چەندین ساڵدا لە چێڵسی لە باشترین ئاستەکانی خۆیدا بووە