ئیسکۆ دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت و یانەی بایرن میونشنیش دەیەوێت کۆتینیۆ بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی

ئیسکۆ دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت و یانەی بایرن میونشنیش دەیەوێت کۆتینیۆ بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی

نیسان 27, 2021 0 By wkadmin

ئیسکۆ کۆتا کاتەکانی لە ڕیاڵ مەدرید بەسەردەبات و دەیەوێت ,لە هاوینی داهاتوودا یانەکەی جێبهێڵێت.

تۆڕی گۆڵ لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکرد، ئیسکۆی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە جدیەوە بیردەکاتەوە لە جێهێشتنی ڕیزەکانی یانەکەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.

تۆڕەکە ڕایگەیاندوە، ئیسکۆ نایەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2022 ە لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوام بێت,
 و دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە یانەیەکی تردا تاقی بکاتەوە لە وەرزەکانی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئەم بڕیارەی ئیسکۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن زێدانی ڕاهێنەرەوە پشت گوێ خراوە,

 و کەمترین کات بەشداری پێدەکرێت لە یارییەکاندا و یاریزانەکەش تەنیا ئامانجی لە ئێستادا بەشداریکردنە لە یارییەکانی یۆرۆی داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بڵاویشیکردوەتەوە، سیڤیلیە لە پێش هەموو یانەکانی ترەوەیە, بۆ ئەوەی ئیسکۆ ڕووی تێبکات هەرچەندە چەند یانەیەکی ئینگلیزیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن, بۆ ڕیزەکانیان بەتایبەت یانەی مانچستەر سیتی.

بایرن میونشن بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا جارێکی تر کۆتینیۆ بگوازێتەوە ڕیزەکانی. 

پێگەی ئێف سی بینسایدی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگی بە گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی ,

و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن و بەنیازن لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکەن.

 پێگەکە بڵاویکردوەتەوە، کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە گفتوگۆیان کردوە و دەیانەوێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەیان کۆتینیۆ بگوازنەوە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی. 

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرشەلۆنە لە دۆخێکی دارایی خراپدایە, و بۆ ڕزگاربوون لەو کێشەیەش دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبن, لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا و یەکێک لەو یاریزانانە کۆتینیۆیە. 

پێگەکە دەڵێت، نرخی کۆتینیۆ لە بازاڕی یاریزاناندا لە ئێستادا تەنیا 40 ملیۆن یۆرۆیە, و ئەگەر یانەکەی ڕازیببن بەو نرخە بیفرۆشن ئەوا بە دڵنیاییەوە بایرن میونشن گرێبەستی فەرمیان پێشکەش دەکەن. 

 کۆتینیۆ لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوەوە تووشی پێکانبووە لە ئەژنۆیدا, و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان و لەم وەرزەشدا بەشداری 14 یاری یانەکەی کردوە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە.