خولە ئەوروپیەکان…یاریەکانی هەفتەی 33 بەڕێوەچوو
نیسان 27, 2021لە هەفتەی 33 ی یاریەکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی ڕوبەڕوی تۆرینۆ بویەوە.
ئەنجامی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ناپۆلی کۆتایی هات.
هەر یەکە لە تیمۆ باکایۆکۆی فەڕەنسی لە خولەکی (11) و ڤیکتۆر ئۆسیمهێنی نێجیری ،لە خولەکی (13) گۆڵەکانیان بۆ یانە ئیتاڵیەکە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی ناپۆلی بە کۆی 66 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەم دایە ،و یانەی تۆرینۆش بە کۆی 31 خاڵ لە پلەی شانزەیەم دێت
لە یاریەکی دیکەی لوتکەدا لازیۆ لە یاریگی ئۆلمپیکۆ میوانداری میلانی کرد.
لازیۆ بە ئەنجامێکی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە میلان بردەوە،
گۆڵەکانیش خواکین کۆریا دوو گۆڵ و شیرۆ ئیمۆبێلی لە خولەکەکانی (2 و 51 و 87) تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، میلان بەکۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت و لازیۆش خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ ،
و کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو لە خولی ئیتاڵیدا بەهێزتر کرد.
لە هەفتەی 33 خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ڕوبەڕوی ئیبار بویەوە.
ڕیاڵ سۆسیداد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر توانی یاریەکە بەرێتەوە، گۆڵەکەش لەلایەن هێرشبەری سویدی ئەلێکسەندەر ئیساک لە خولەکی (26) تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ سۆسیداد بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت، و ئیباریش بە کۆی 23 خاڵ لە ڕیزبەندی بیست و کۆتادایە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی هەفتەکە و خولی ئینگلتەرا، یانەی کریستاڵ پاڵاس ڕوبەڕوی لێستەر بویەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە سودی لێستەر کۆتایی هات.
گۆڵەکانی یانە براوەکە لەلایەن تیمۆسی کاستاگنی بەلجیکی و کێلێچی ئیهیاناچۆی نەیجیری لە خولەکەکانی (50 و 80) تۆماریان کرد و ویلفرید زاهاش لە خولەکی (12) گۆڵەکەی بۆ پاڵاس تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی لێستەر بە کۆی 62 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت و پاڵاسیش لە کۆی 38 خاڵ لە ڕیزبەندی سیازدەیەمدایە.