خولی ئیسپانیا..یاریەکانی هەفتەی 33 بەڕێوەچوو

خولی ئیسپانیا..یاریەکانی هەفتەی 33 بەڕێوەچوو

نیسان 25, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی هەفتەی 33 خولی ئیسپانیا، یانەی ئێلچی ڕوبەڕوی لیڤانتی بویەوە.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی ئێلچی کۆتایی هات، تاکە گۆڵی یانەکەش لەلایەن هێرشبەری ئەرجەنتینی لوکاس بۆیی لە خولەکی (32) تۆمارکرا.

بەم ئەنجامە، یانەی ئێلچە لە کۆی 38 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەم دایە، و لیڤانتیش لە کۆی 30 خاڵ لە ڕیزبەندی حەڤدەیەم دایە.

هەر لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی 33، یانەی ڕیاڵ بەلەدوەلید ڕوبەڕوی یانەی قادش بویەوە.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات. ئۆسکار پلانۆی ئیسپانی لە خولەکی 14 گۆڵی بۆ ڕیاڵ بەلەدوەلید تۆمار کرد

 و گۆڵەکەی یانەی قادشیش لەلایەن جوان کالای ئیسپانی لە خولەکی 64 تۆمارکرا.

لە ئەنجامدا، یانەی قادش لە کۆی 37 خاڵ لە ڕیزبەندی سیانزەیەمدایە ،و یانەی ڕیاڵ بەلەدوەلیدیش بە کۆی 29 خاڵ لە ڕیزبەندی هەژدەیەمدایە.

لە یاریەکی تر و هەر لە خولی ئیسپانیادا، یانەی ڤالانسیا ڕوبەڕوی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بویەوە.

ئەنجامی یاریەکەش بە گۆڵی یەکسان بۆ هەردولا کۆتایی هات.

 گۆڵەکەی ڤالانسیاش لەلایەن جۆزێف گایای ئیسپانی، لە خولەکی (89) تۆمارکرا و جۆن ڕێدتی سویدیش لە خولەکی (84) تاکە گۆڵی بۆ دیپۆرتیڤۆ ئەلەڤس تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، یانەی ڤالانسیا بە کۆی 36 خاڵ لە ڕیزبەندی چواردەیەم دایە، و دیپۆرتیڤۆ ئەلەڤسیش بە کۆی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی شانزەیەمدایە.

لە یاریەکی تردا ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ ڕیاڵ بیتیس یەکسانبوو.

لە یاریەکی بەهێزی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دیستیفانۆ، میوانداری ڕیاڵ بیتیسی کرد.

هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکەیان بەیەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بە 71 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، ڕیال بیتیس بە 50 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیدایە.