یارییەکانی خولەکانی ئینگەلتەرا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بەرێوە چوو

یارییەکانی خولەکانی ئینگەلتەرا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بەرێوە چوو

نیسان 24, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکی هەفتەی 33 ی خولی ئینگلیزی، یانەی ئەرسناڵ ڕوبەڕوی یانەی ئیڤەرتۆن بویەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیڤەرتۆن کۆتایی هات.گۆڵەکەش لەلایەن بەرگریکار بێرند لینۆی ئەڵمانی لە خولەکی (76) تۆمارکرا. 

بەم ئەنجامە، یانەی ئەڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ, لە ڕیزبەندی هەشتەم دایە و یانەی ئەرسناڵیش, لە کۆی 46 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە.

هەروەها لە یارییەکی هەفتەی 31ی بۆندزلیگایی ئەڵمانیی، یانەی ئۆگسبۆرگ ڕووبەڕوی یانەی کۆڵن بویەوە

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی کۆڵن کۆتایی هات
.

دوو گۆڵەکەی کۆڵن لەلایەن هێرشبەری کرواتی ئۆندریج دودا، لە خولەکەکانی (8’ , ‘33) تۆمارکران،

 و گۆڵی سێیەمیش لەلایەن فلۆریان کاینزی ئوستراڵی لە خولەکی (23) تۆمارکرا.هەروەها ڕۆبێرت گەمی پۆڵەندی لە خولەکی (54)، و ڕوبن ڤارگاسی سویسری لە خولەکی (62) هەردوو گۆڵەکەیان بۆ یانەی ئۆگسبۆرگ تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، یانەی ئاگسبێرگ بە کۆی 33 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەم دایە و یانەی کۆڵنیش بە کۆی 29 خاڵ لە ڕیزبەندی شانزەیەمدایە

لە یارییەکی هەفتەی 34ی خولی لیگ وەنی فەرەنسی یانەی ریمس روبەروی یانەی مارسیاڵ بویەوە.

یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی مارسیاڵ کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە رێگەیی دوو گۆڵی دیمیتری پەیتی فەرەنسی لە خولەکەکانی (41)و(76) و ئەرکادویس میلیکی پۆڵەندی لە خولەکی (45+2)تۆماریان کرد،

 و گۆڵەکەی ریمسیش لە رێگەی ناتاناێل مبوکوی فەرەنسی لە خولەکی (38) تۆماری کرد ،

بەم ئەنجامەش یانەی مارسیاڵ بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت، و یانەی ریمسیش بە 41 خاڵ لە ریبەندی یانزەیەم دێت.