ڕۆناڵدۆ دیەوێت بگەرێتەوە مان یونایتد و ڤارانیش مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

ڕۆناڵدۆ دیەوێت بگەرێتەوە مان یونایتد و ڤارانیش مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

نیسان 24, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، چەند ڕۆژێکە پەیوەندی تەلەفونی نێوان خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ ،لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بەردەوامە ،

و ئامانج لێی گەڕاندنەوەى ڕۆناڵدۆیە بۆ یانە کۆنەکەى ،و سۆلشایەری ڕاهێنەریش لە لایەنگرانی گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆیە. 

لاگازێتا ئاشکراشیکرد، یۆڤانتۆس لاری نیە لە فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ، پێش کۆتایی هاتنی وادەى گرێبەستەکەى لە هاوینی ،2022 و پێویستیشە لەسەر ڕۆناڵدۆ مووچەى ساڵانەکەى کەمبکاتەوە، کە 30 ملیۆن یۆرۆیە ئەگەر بەنیازی گۆڕینی کەشی ئیتاڵیابێت. 

 ڕۆناڵدۆ لە 2018 لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، و لە سێ وەرزی ڕابردوشدا شکستی هێناوە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ، ئەوەش وای لە یۆڤانتۆس کردوە بیر لە فڕۆشتنی بکاتەوە و بە نیاز نیە،
 لە خوار 25 ملیۆن یۆرۆوە دەستبەرداری بێت.

ڤاران بە مەرجی زیادکردنی مووچەکەی ئامادەیە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درێژبکاتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رافائیل ڤارانی بەرگریکاری فەڕەنسی بە تەنها مەرجێک، ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید درێژ بکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکرد، مەرجەکەی ڤاران بۆ کارگێڕی یانەکەی زیادکردنی مووچەکەیەتی، چونکە لەم کاتەدا ئامادە نییە بە مووچەکەی پێشووی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەی.ڕاشیگەیاند،

ئەگەر یانەی شاهانە ئامادەنەبن مەرجەکەی ڤاران قبوڵبکەن ،ئەوا بە دڵنیاییەوە بەرگریکارە فەرەنسیەکە ڕیزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت ،و لەو کاتەشدا یانە ئیسپانیەکە دەیانەوێت پیش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2022 ە،

 دەستبەرداری ڤاران ببن لە پێناو بەدەستهێنانی بڕێک پارەدا.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت ڤاران تێکەڵی بابەتی گواستنەوەی مباپێ بکەن و بەرامبەر بڕێک بیدەنە یانەی پاریس سان جێرمان.