دوا بڕیاری یوفا لەسەر یانەکانی سوپەرلیگ
نیسان 24, 2021ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ,ناسراو بە (یوفا) بڕیاری فەرمی دەرچوو, سەبارەت بە سزادانی 12 یانە بەشداربووەكەی سوپەر لیگ كە چەند رۆژێك پێش ئێستا هەڵوەشایەوە.
لەم بارەیەوە یوفا بە فەرمی ڕایگەیاند, كە هیچ لە 12 یانە بەشداربووەكە لە سوپەرلیگ
لەهیچ پاڵەوانێتییەك دوور ناخرێنەوە و یارییەكانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگیش ,بەشێوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەچێت، تەنها ڕەنگە هەندێك سزای وەرزشی و ئیداری , ئەو یانانە بدرێت و ئاگادار بكرێنەوە،
بەلام هیچ دوور خستنەوەیەك لەم وەرزەدا لە ئارادا نییە.
جێی ئاماژەیە، قسەی ئەوە هەبوو كە ڕیال مەدرید بەشێوەی سەرەكی, و چەند یانەیەكی دیكەش وەك مانچێستەر سیتی و مان یۆنایتد ,
و چێلسی لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگ دوور بخرێنەوە، بەڵام بۆ هێوركردنەوەی كێشەكە, و خۆ بەدوور گرتنی یوفا لە زیانی دارایی گەورە، ئەو بڕیارە دەرچوو.
لەلایەکی ترەوە بانکی جی پی مۆرگان لە سپۆنسەری و پاڵپشتی سوپەر لیگ کشایەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیای جی پی مۆرگانی ئەمەریکی, بۆ وەبەرهێنان بڵاویکردەوە، پلانیان دانابوو پشتگیرییەکی تەواوی پرۆژەى سوپەرلیگ بکەن ,
و پاڵپشتی دارایی یانە بەشداربووەکان بە بڕی چوارملیار و 300 ملیۆن پاوەند بکەن یۆ بەرەو پێشبردنی تۆپی پێ.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوای لێبووردن لە هاندەرانی تۆپی پێ, لە ئەوروپا دەکەین بۆ پشتگیری 12 یانەکە و ئامانجیان بووە, بە پاڵپیشتی دارایی هاوکاری تۆپی پێ بکەن لە ئەوروپا دووپاتیشانکردووەتەوە,
ئەو هەڵەیەى ئەنجامیاندا لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە.
پاش ڕاگەیاندنی سوپەر لیگ کۆمپانیای مۆرگانی ئەمەریکی بڕیاریدا پاڵپشتی تەواوی یانەکان بکات لە ڕووی داراییەوە ،
بەڵام بەهۆی هەڕەشە و کاردانەوە توندەکان لەکۆی 12 یانە 10یانەیان لە ماوەى 72 کاتژمێردا بەفەرمی کشانەوە ,و سپۆنسەرى سەرەکی پرۆژەکەش کە کۆمپانیا ئەمەریکیەکە بوو کشانەوەى خۆی دووپاتکردەوە،
ئەوەش لێدانیکی کوشندەبوو لە پێریزی سەرۆکی سوپەر لیگ.