ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێکردەوە و فلیپ کۆتینیۆش لە بارەی پێکانەکەی لێدوانی دا
نیسان 23, 2021یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەفەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەری سویدی, یانەکەیان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ڕاگەیاند.
یانەکە ئاشکرایکرد، زلاتان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەدا بۆ ساڵێکی تردرێژکردەوە,
بە مووچەی حەوت ملیۆن یۆرۆ پێش تەواوبونی گرێبەستی پێشووی ,کە لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتاییدەهات.
ئیبرا کە تەمەنی 39 ساڵە و لە مانگی دەی داهاتوودا, دەبێتە 40 ساڵ تا هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی میلان بەردەوام دەبێت.
زلاتان لەم وەرزەدا لەگەڵ میلان لە کۆی 25 یاری توانیویەتی 17 گۆڵ تۆماربکات.
فیلیپى کۆتینیۆ دڵنیایە بە بەهێزییەوە دەگەڕێتەوە, یاریگاکان و پێشیوایە دەبێت ئارامى هەبێت.
دواى سێ مانگ لە ئەنجامدانى نەشتەرگەرى لە ئەژنۆى چەپیدا، فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى یاریزانى بەرشەلۆنە ,بەهۆى سەرنەکەوتنى نەشتەرگەرییەکەوە جارێکى تر نەشتەرگەرى ئەنجامدایەوە, و لە ئێستاشدا لە چارەسەرکردنیدایە.
کۆتینیۆ لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئینستەگرام ئاماژەى بەوەکردووە، بە جدییەوە کاردەکات و دڵنیایە بە باشتر و بەهێزترەوە دەگەڕێتەوە یاریگاکان، کە ئەمەش باشترین شتە لەلاى.
کۆتینیۆ دەڵێت “هەموو ڕۆژێک بۆ من شەڕێکى نوێیە و هەموو تواناى خۆم بەکاردەهێنم، چاکبوونەوەى پێکانەکەم لەسەرخۆیە و پێویستم بە ئارامگرتن هەیە، هەموو شتێکیش کاتى خۆى دەوێت”.
کۆتینیۆى 28 ساڵ لە کۆتایى ساڵى ڕابردووەوە یارى بۆ بەرشەلۆنە نەکردووە ,و تا ئێستاش کاتى گەڕانەوەى دیارنییە، ئەگەریش زۆرە ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایى هاتبێت.
هەروەها ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی میسر شەوکەت غەریب, چاوەڕێی وەڵامی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دەکات ، بۆ چارەسەرکردنی ئەستێرە محەمەد سەڵاح ,کە بەشداری لە پێکهاتەی فیرعەونەکان دەکات لە ئۆڵۆمپیادەکەی تۆکیۆدا لە مانگی 7 داهاتوودا ،
غەریب ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندیێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی ” ڕۆژی چوارشەممە نامەیەکی فەرمی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ نێردراوە سەبارەت بە یاری کردنی سەڵاح لە ئۆڵۆمپیاد ” ، لە دوای ڕاگەیاندنی تیر و پشکی ئۆڵۆمپیاد ، میسر کەوتە ناو گروپی سێیەمی ئاگرین کە ئیسپانیا و ئەرجەنتین و ئوسترالیا دەگرێتەوە .