لە ئیتاڵیا ناپۆلی بردنەوەیەکی گەورەی بەدەست هێنا و لە ئینگلتەراش لیستەر ٣-٠ بردیەوە

لە ئیتاڵیا ناپۆلی بردنەوەیەکی گەورەی بەدەست هێنا و لە ئینگلتەراش لیستەر ٣-٠ بردیەوە

نیسان 23, 2021 0 By wkadmin

لەیارییەکانی خولی ئیتاڵیا و لەهەفتەی 32 دا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای دێگۆ مارادۆنا, ڕووبەڕی لازیۆ بویەوە. 

یاریەکەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ, لە بەرژەوەندی ناپۆلی کۆتاییهات،

گۆڵەکانیش لە ڕێگەی لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (7لێدانی سزا) و(53) و ماتیۆ پۆلیتانۆی ئیتاڵی لە خولەکی (12) و درێس مارتێنزی بەلجیکی لە خولەکی(65) ،

و ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجێری لە خولەکی (80) گۆڵەکانی ناپۆلیان تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی لازیۆ لە ڕێگەی جیرۆ ئیمۆبێلی ئیتاڵی لە خولەکی (70) و سێرجی میلینکۆڤیچی سربی لە خولەکی (74) تۆماریانکرد. 

بەم ئەنجامە،یانەی ناپۆلی کۆیی خاڵەکانی گەیاندە 63 و پێگەی خۆی لە پێنجەمی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد، یانەی لازیۆش بە 58 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمدایە.

لە یارییەکی تریی هەفتەی 32ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لەیاریگای ئۆلمپیکۆ ڕووبەڕوی یانەی ئەتڵەنتا بویەوە. 

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئەتڵەنتا لە ڕێگەیی رۆسلان مالینۆڤسکی ئۆکرانی ،لە خولەکی (26)  تۆمار کرد و گۆڵەکەی ڕۆماش ،لە ڕێگایی بریان کریستانتی ئیتاڵیی لەخولەکی (76) تۆمارکرا

بەم ئەنجامە، یانەی ئەتڵەنتا خاڵەکانی گەیشتە 65 خاڵ ،لە ڕیزبەندیی سێیەم دێت و یانەی ڕۆماش بە 55 خاڵ ،لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت.

لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، لیستەرسیتی ڕووبەڕووی یانەی وێست برۆمیچ بوەوە. 

لیستەر بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانیش لە ڕێگەیی جیمی ڤاردی ئئینگلیزی لە خولەکی (23) و جۆن ئیڤانزی ئێرلەندی، لە خولەکی (26) و کیلیچی ئیهیاناچۆی نێجێری لەخولەکی (36) تۆماریانکرد. 

بەم ئەنجامە، لیستەرسیتی بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت و ، یانەی وێست برۆمیچ بە 24 خاڵی لە پلەی نۆزدەدایە.