ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی لالیگای بەدەست هێنایەوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی لالیگای بەدەست هێنایەوە

نیسان 23, 2021 0 By wkadmin

لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی 31 خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە دوو یاری جیادا بردنەوەیان بەدەست هێنا ، یانە مەدریدیەکە ڕوبەڕوی یانەی هوێسکا بویەوە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامی یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانی لەلایەن ئەنخێل کۆرای ئەرجەنتینی لە خولەکی (39) ،و یانیک کاراسکۆی بەلجیکی لە خولەکی (80) تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ، لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەدایە و هوێسکاش ،بە کۆی 27 خاڵ ڕیزبەندی هەژدەیەمدایە 

هەر لە یاریەکانی هەفتەی 31 ی لالیگا، یانەی گرانادا ڕوبەڕوی یانەی ئیبار بویەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی 4-1 لە سودی گرانادا کۆتایی هات.

گۆڵەکانی گرانادا لە لایەن هيرشبەری یانەکە، ڕۆبێرتۆ سۆلدادۆی ئیسپانی لە خولەکی (21’,  72’) ،و ئەنتۆنیۆ پویرتاسی ئیسپانی لە خولەکی (37) دا،

و کەنەدی بەڕازیلی لە خولەکی (81) تۆمارکران، هەروەها کیکی ئیسپانی لە خولەکی (64) گۆڵەکەی بۆ یانەی ئیبار تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش، گرانادا بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەمدایە،

 و ئیباریش بە 23 خاڵ لە ڕیزبەندی بیست و کۆتایی دێت.

 لە درێژەی یاری هەفتەکەدا یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ڕوبەڕوی یانەی سێلتا ڤیگۆ بویەوە. یاریەکەش بە 2-1 لە بەرژەوەندی ڕیاڵ سۆسیداد بە ئەنجام گەیشت.

دوو گۆڵەکەی یانەی براوە لەلایەن کریستیان پۆرتوی ئیسپانی، لە خولەکی (25) و عەدنان یانۆزای بەلجیکی لە خولەکی (p39) تۆمارکران،
گۆڵەکەی سێڵتا ڤیگۆش لەلایەن هۆگۆ مالۆی ئیسپانی لە خولەکی (22) تۆمارکرا.

لە ئەنجامدا ڕیاڵ سۆسیداد بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە، و سێلتا ڤیگۆش بە 38 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەمدایە .

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە ڕوبەڕوی یانەی خیتافی بویەوە، و ئەنجامی یاریەکەش بە 5-2 لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی پێهات.

گۆڵەکانی یانە ئیسپانیەکە لەلایەن لیۆنێل میسی، هێرشبەر لە خولەکەکانی (8’ , 33’) و سوفیان چەکلای مەغریبی لە خولەکی (28) و ڕۆناڵد ئاراوگۆی ئۆرگوایی لە خولەکی (87) ،

و ئەنتۆنی گریزمانی فەڕەنسی لە خولەکی (پەناڵتی3+90) تۆمارکران. گۆڵەکانی یانەی خێتافیش لەلایەن کلیمێنت لێنگلێی فەڕەنسی لە خولەکی (12) و ئەنەس ئونالی تورکی لە خولەکی (69) تۆمارکران.

بەم ئەنجامە یانەی بەرشەلۆنە  بە کۆی 68 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە و خێتافیش لە کۆی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی پانزەیەمیندایە