هەفتەی ٣٠ بۆندس لیگا

هەفتەی ٣٠ بۆندس لیگا

نیسان 22, 2021 0 By wkadmin

لە هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن ڕووبەڕوی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بوەوە. 

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بایرن کۆتاییهات،

شۆبۆ مۆتینگ لە خولەکی 7 و, جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی لە خولەکی 13 گۆڵەکانیان بۆ بایرن تۆمار کرد . 

بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی  71 خاڵ ,لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە و زیاتر نزیکبۆوە لە بەدەستهێانی نازناوی بۆندسلیگا. و یانەی لیڤەرکوزنیش بە 47 خاڵ لە شەشەمی ریزبەدیدایە.

لە یارییەکی تری هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا یانەی کۆڵن, ڕووبەڕوی یانەی لایپزیک بویەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی کۆڵن کۆتاییهات، جۆنس هیکتۆری ئەڵمانی هەردوو گۆڵەکەی ,

کۆڵنی تۆمار کرد لە خولەکەکانی (46)و(60) و گۆڵەکەی لایپزیکیش لە رێگای ئامادۆ حەیدەری مالی لە خولەکی (59)تۆمار کرد 

بەم ئەنجامەش یانەی کۆڵن بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ, لە ڕیزبەندی حەڤدەیەم دەێت و یانەی لایپزیکیش, لە دووەمی ریزبەندی دیت بە 61 خاڵ

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا, یانەی فرانک فۆرد ڕووبەڕوی یانەی ئەوگسبۆرگ بوەیەوە 

یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی فراک فۆرد کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە ڕێگای مارت هینتیگێرای ئوستوراڵی لە خولەکی(37)و ئەندرێ سیلڤای پرتوگالی لە خولەکی(58) تۆماریان کرد

بەم ئەنجامەش یانەی فرانک فۆرت  بە کۆکردنەوەی 56 لە ڕیزبەندی سێییەم دێت و یانەی ئەوگسبۆرگیش بە 33 خاڵ لە ریزبەندی یانزەیەم  دێت

هەر لە هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا یانەی بێڵیفێڵد رووبەروی یانەی شاڵکە بویەوە 

یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر کۆتایهات, لە بەرژەوەندی یانەی بێڵیفێڵد، گۆڵەکەش لە رێگای یاریزانی ئەڵمانی فابین کڵۆس لە خولەکی (50) تۆمار کرد 

بەم ئەنجامەش یانەی بێڵیفێڵد بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ, لە ریزبەندی چواردەیەم دێت و یانەی شاڵکەش بە سێزدە خاڵ لە ریزبەندی هەژدە و کۆتایی دێت