ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی گرت
نیسان 22, 2021لەدرێژەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 32 دا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی قادیش بویەوه.
ڕیاڵ مەدرید یاریەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر, لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانیش کەریم بێنزیمای فەڕەنسی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی(30)و(40) ,و ئۆدیازۆلای ئیسپانیش لە خولەکی(33) تۆماریانکرد.
بەو بردنەوەیە، ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 70 خاڵ ,بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا ,و یانەی قادشیش بە 36 خاڵ لە سێزدەی ڕیزبەندی لالیگا دێت.
هەر لە یارییەکانی هەفتەی 32ی لالیگا،یانەی سیڤیلیا ڕووبەڕوی یانەی لیڤانتی بویەوە
یانەی سیڤیا توانی بە گۆڵێکی یوسف نەسیری مەغریبی لە خولەکی(53)لە یانەی لیڤانتی بەرێتەوە
بەم ئەنجامەش یانەی سیڤیا بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ ،لە سێیەمی ریزبەندی دێت و یانەی لیڤانیش بە ،38 خاڵ لە ریزبەندی دوانزەیەم دێت
لە یارییەکی تردا یانەی ئۆساسۆنا رووبەروی یانەی ڤالێنسیا بویەوە
یانەی ئۆساسۆنا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک، لە ڤالێنسیا بەرێتەوە،گۆڵەکانیش لە ڕێگەی چاڤی مارتینزی ئیسپانی لە خولەکی (13) و جۆنتان کالیری ئەرجەنتینی ،لە خولەکی (32)
و ڕۆبێرتۆ تۆرێسی ئیسپانی لە خولەکی (67) تۆماریان کرد ،و تاکە گۆڵەکەی ڤالێنسیاش لە ڕێگەی یاریزانی فەڕەنسی کیڤین گامیرۆ لە خولەکی (30) تۆماری کرا
بەم ئەنجامەش یانەی ئۆساسۆنا بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ ،لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت و یانەی ڤالێنسیاش بە 35 خاڵ ،لە چواردەیەمی ڕیزبەندی دێت
لە یارییەکی تری لالیگا یانەی ئێڵچی ڕووبەڕوی یانەی ڤیاریاڵ بویەوە
یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵیک بۆ هەردوولا بە بەرامبەربوون کۆتایی هات،گۆڵەکەی ئێڵچی لە ڕێگایی فیدڵ چاڤیزی ئیسپانیی لە خولەکی (22)تۆماری کرد و گۆڵەکەی ڤیاریاڵیش لە ڕێگەی لوکاس ئۆڵزای کرواتیی لە خولەکەی (86) تۆماری کرد
بەم ئەنجامەش یانەی ئێڵچی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ، لە نۆزدەی ڕیزبەندی دێت و یانەی ڤیاریاڵیش بە 28 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەم دێت