لە یاریەکانی هەفتەی ٣٢ی سێریا ئەی میلان شکستی هێنا وە بۆلۆنیاش لەگەڵ تۆرینۆ یەکسان بوو

لە یاریەکانی هەفتەی ٣٢ی سێریا ئەی میلان شکستی هێنا وە بۆلۆنیاش لەگەڵ تۆرینۆ یەکسان بوو

نیسان 22, 2021 0 By wkadmin

لە هەفتەی ٣٢ خولی ئیتاڵیا، ڕۆژی چوارشەممە یانەی میلان, ڕوبەڕوی ساسۆلۆ بویەوە، یاریەکەش بە ئەنجامی 1-2 لە بەرژەوەندی ساسۆلۆ کۆتایی هات.

هەر دوو گۆڵەکەش لە لایەن هێرشبەر جیاکومۆ راسبادوری ئیتاڵی, لە خولەکی (76), (83) تۆمارکرا و گۆڵەکەی میلانیش لەلایەن هاکان کالهانگۆلۆ, لە خولەکی (30) تۆمارکرا، بەم ئەنجامە،

ساسۆلۆ بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدایە ,و یانەی میلانیش بە ئەنجامی 49 خاڵ لە هەشتەمی ڕیزبەندیەکەدایە 

هەر لە یاریەکی تر و لە خولی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی پۆلۆنیا, و تۆرینتۆ ڕوبەڕوی یەک بونەوە، یاریەکەشیان بە یەکسانی کۆتایی هات ، گۆڵەکەی تۆرینتۆ لە لایەن ماندراگۆرا ئیتاڵی لە خولەکی (58) تۆمارکرا ،

و بارۆش لە خولەکی (25) گۆڵەکەی بۆ پۆڵۆنیا تۆمارکرد بەم ئەنجامەش پۆلۆنیا بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ، لە ڕیزبەندی یانزەیەمدایە و تۆرینتۆش لە ڕیزبەندی شانزەیەم دێت بە ئەنجامی 31 خاڵ

لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی 33 خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس ڕوبەڕوی پارما بویەوە ،و ئەنجامی یاریەکەش بە 1-3 لە سودی یۆڤانتۆس کۆتایی هات، ئەلێکس ساندرۆی بەڕازیلی لە خولەکی (43, 47) ،

دوو گۆڵی بۆ یانەکە تۆمار کرد و دی لیختی هۆڵەندی گۆڵی سێیەمی لە خولەکی (68) تۆمارکرد، گۆڵەکەی پارماش لە خولەکی 25 لەلایەن بوروگمانی ئۆرۆگوایی تۆمارکرا، بەم ئەنجامە یانەی یۆڤانتۆس ،

بە کۆی 65 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە و یانەی پارماش بە 20 خاڵ کەوتە ڕیزبەندی نۆزدەیەمەوە

هەر لە هەفتەی 33 خولی ئیتاڵیا، یانەی سپیزیا ڕوبەڕوی ئینتەرمیلان بویەوە ،و یاریەکەش بە یەکسان بوون کۆتایی هات، گۆڵەکەی سپیزیا لەلایەن فاریاسی بەڕازیلی لە خولەکی (12) تۆمارکرا و پێرچیکی کرواتی لە خولەکی (39) گۆڵی یەکسانی بۆ میلان تۆمارکرد

 بەم ئەنجامەش میلان بە کۆکردنەوەی (76) خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەکەی بردەوە ،و سپیزیاش بە ئەنجامی (33) خاڵ کەوتە ڕیزبەندی 15 یەمەوە