دۆرتمۆند  و ۆڵفسبۆرگ لە یونیۆن بەرلین و شتوتگارتیان بردەوە

دۆرتمۆند و ۆڵفسبۆرگ لە یونیۆن بەرلین و شتوتگارتیان بردەوە

نیسان 22, 2021 0 By wkadmin

لە هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی یانەی یونیۆن بەرلین بوەوە. 

لەخولەکەکانی (27 و88) مارکۆ ریوس و رافائێل گۆرێرۆ، دوو گۆڵیان بۆ دۆرتمۆند کرد و یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا. 

بەم ئەنجامە، بروسیا دۆرتمۆند بە 52 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، یونیۆنیش لەپلەی هەشتەمدایە بە 43 خاڵ.

لە یارییەکی تردا یانەی هۆفنهام ڕووبەڕوی، یانی برۆسیا مینوشن گلادباخ بویەوە 

یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، لە بەرژەوەندی هۆفنهام کۆتایی هات، گۆڵەکانی یانەکە لە رێگەی دوو گۆڵی ئەندرێ کرامیکی کرواتی، لە خولەکەکانی (48)و(65) و ئیهلاس بیبۆی ئەفریقی ،لە خولەکی (60)تۆماریان کرد،

 و گۆڵەکانی گلادباخیش لە ڕێگەی بلیای فەڕەنسی لە خولەکی (25) ،و ڤالینتۆ لازارۆی ئوستوراڵی لە خولەکی (45+1)تۆماریان کرد 

بەم ئەنجامەش یانەی فولهام بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ ،لە یانزەیەمی ڕیزبەندی دێت و یانەی گلادباخیش ،بە 43 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت

هەر لە یارییەکانی بۆندزلیگادا یانەی شتوتگارت ڕوبەڕوی یانەی ۆڵڤسبۆرگ بویەوە 

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، لە بەرژەوەندی ۆڵڤسبۆرگ کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە رێگەی چاڤێر شلاکێری ئوستوراڵی لە خولەکی(13) ،
و وێگهۆستی هۆڵەندی لە خولەکی (29)

و یانیخ گریهارتی ئەڵمانی لە خولەکی (65) تۆماریان کرد ،و گۆڵەکەی شتوگارتیش لە ڕێگەی گوانزۆلۆ کاسترۆی ئەڵمانیی لە خولەکی (92) تۆماری کرد 

بەم ئەنجامەش یانەی ۆڵفسبۆرگ بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ ،لە سێیەمی ڕیزبەندی دێت و یانەی شتوگاردیش بە 39 خاڵ لە دەیەمی ڕیزبەندیەکە دێت

لە درێژەی یاریەکانی هەفتەکەدا، یانەی فێردر بریمەن ڕوبەڕوی ماینز بویەوە و ئەنجامی یاریەکەش، بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی ماینز کۆتایی هات، گۆڵی بردنەوەش لەلایەن سالای هەنگاری لە خولەکی (16) تۆمارکرا،

بەم ئەنجامەش یانەی ماینز بە کۆی 31 خاڵ ڕیزبەندی سیانزەیەمی خولەکە دایە ،و فێرد بریمەنیش بە کۆی 30 خاڵ لە ڕیزبەندی سێزدەیەم دایە .