هەریەکە لە ڕاهێنەرانی ڕیال و یوڤانتۆس و میلان قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد

هەریەکە لە ڕاهێنەرانی ڕیال و یوڤانتۆس و میلان قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد

نیسان 21, 2021 0 By wkadmin

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا، پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر قادیش لە خولى ئیسپانیا، زێدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، سێ خاڵى یارییەکەیان دەوێت، لەبەرئەوە پێویستە ئەوەى لە توانایاندا هەیە بیکەن. 

زێدان دەڵێت “قادیش لە یاریگاى خۆیدا بە باشى یارى و بەرگرى دەکات، تیپەکەى ئێمەش تێدەکۆشێت، ڕاستە ڕووبەڕووى ئاستەنگى دەبینەوە، بەڵام سنورمان نییە و خۆمان بەدەستەوە نادەین”

ئەوەشی ئاشکراکرد، کرووس و هازارد بۆ یاریکردن ئامادەنین و بەرامبەر قادیش یارى ناکەن ,و دەڵێت “دەبێت لەگەڵ هازارد دا وریابین بۆ ئەوى دووبارە,

توشى پێکانەکەى نەبێتەوە، دیارە لە سەدا سەد بۆ یاریکردن ئامادە نیە بۆیە دوورخراوەتەوە، بەڵام کارڤاخال و ڤاران ئامادەدەبن”.
 

وە ڕەتیکردەوە قسە لەسەر سوپەر لیگ بکات, و بە کارى سەرۆکەکانى دەزانێت و ئەو تەنیا سەرنجى لەسەر یارییەکەى قادیشە و لێرە نییە بۆ ئەوەى قسە لەسەر ئەو خولە بکات,

و دەشڵێت “کارى من ڕاهێنانە و بۆچونى من لەسەر سوپەر لیگ سودى نابێت”.

پێش ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەی بەرامبەر پارما, لە هەفتەی  32ی خولی ئیتاڵیا، ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس
ڕایگەیاند، یانەکەی لە دۆخێکی باشدایە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

پیرلۆ وتی: تەنها بیر لە ئێستا و یاریەکەی سبەینێ دەکەینەوە، و شکستی یاری پێشوومان لەبیر کردووە،

پارما بە دۆخێکی باشدا تێپەڕنابێت بەڵام لەناو یاریگادا کاری گەورە ئەنجامدەدەن ,
جیاواز لەشوێنی ڕیزبەندی ئێستایان لە خولەکەدا.

وتیشی: ڕۆناڵدۆ چاکبۆتەوە و هەست بە هیچ ئازارێک ناکات,  و ئامادەیە بۆ یارییەکەمان بەرامبەر پارما ، بوفۆنیش گۆڵچی سەرەکی دەبێت لەو یارییەدا ,بەڵام کێزا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری بکات.

بڵاویشیکردەوە، یاریزانەکانی هەستیان بە بێ هیوابوونێکی زۆر کردوە, دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئەتڵەنتا هەرچەندە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد ,و خۆیان بە شایستەی ئەو شکستە نەزانیوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکەیان, لە ڕاهێنانەکاندا سەردانی کردوون و پێی وتون سوپەرلیگ, پرۆژەیەکی گەورەیە بۆ داهاتوو و هەموو زانیاریەکانیش لای ئانێلی هەیە.

هەروەها ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سیمیلانی ئیتاڵی رایگەیاند، سبەینێ ڕووبەڕووی یانەیەکی قورس دەبنەوە کە ئەویش ساسۆلۆیە و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە.

پیۆلی وتی: هەندێک کێشەمان هەیە بۆ یاریەکەی ساسۆلۆ ، دڵنیانیم لە بەشداری کردنی ئیبراهیمۆڤیچ و هاکان کالهانگۆلۆ, و بن ناسر و تیۆ هێرناندێز، نەیانتوانی بەباشی راهێنانەکان ئەنجامبدەن.

وتیشی: دەزانین قورسە بتوانین بە ئاسانی بردنەوە بەسەر ساسۆلۆ بەدەستبهێنین, لەبەرئەوەی خاوەنی عەقڵەیەتێکی گەورەنم لە یاریگادا و ئاستیشیان لەوپەڕی بەرزیدایە.

دەشڵێت، بەرپرسانی یانەکە بە منیان وتوە بەردەوام بم لەکارکردن, و ئەنجامی گرنگ بەدەستبهێنە، لە ئێستاشدا باشنییە بیر لەهەندێ شتی تر بکەینەوە.