ئینگلیزیەکان لە سوپەر لیگ کشایەوە و خولەکەش هەڵپەسێردرا
نیسان 21, 2021لیڤەرپوڵ و ئەرسناڵ و تۆتنهام و مانچستەر یونایتد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی ئەوروپا ڕاگەیاند، کشانەوەی لیڤەرپوڵ هاوکات بوو ,
لەگەڵ کشانەوەی تۆتنهام و ئەرسناڵ, و مانچستەر یوونایتد لەو خولەی کە بڕیارە وەرزی داهاتوو ئەنجام بدرێت .
لیڤەرپوڵ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “یانەکەمان دەتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە، کە بەشداریکردنمان بۆ پێکهێنانی خولی نایابی ئەوروپا کۆتایی هاتووە”
ئەرسناڵ داوای لێبوردنیان لە هاندەرانیان کرد،و سەبارەت بە بەشداری کردنیان لە سوپەرلیگ لە یەکشەممەی ڕابدوودا، و ئەمڕۆ بڕیاری کشانەوەیان دا
هەر دەربارەی مانچستەر یوونایتدیش لەڕاگەیاندراوێکدا کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند ،و وەڵامی دەنگی هاندەرانی تیپەکە و حکومەتی داوەتەوە ،
و جەخت لەپابەندبوونی خۆی دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ هەموولایەک ،بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە لەیارییەکەدا هەیە .
تۆتنهامیش بەهەمان شێوەی پاشەکشەی خۆی لەم خولە ڕاگەیاند
پێشتر یانەی مانچستەرسیتیش ڕایگەیاندبوو، که له خولی نایابی ئەوروپا دەکشێتەوه
سەرپەرشتیارانی سوپەرلیگ دوای کشانەوەی یانەکانی پرێمرلیگ لە خولەکەیان ،بەفەرمی هەڵپەساردنی خولەکەیان ڕاگەیاند.
‘بەهۆی کشانەوەی یانەکانی پرێمەرلیگ لە سوپەرلیگ، بڕیارمان دا ,بە شێوەیەکی کاتی خولەکە هەڵبپەسێرین، بەڵام خولەکە هەڵناوەشێنینەوە، بەلکو لەکاتێکی دیکە بە هەیکەلی خولەکەدا دەچینەوە و بەردەوام دەبین’.
لە بەیاننەمەکەدا هاتووە ‘یانەکانی پرێمەرلیگ ناچارکراون، لە خولەکە بکشێنەوە و فشارێکی زۆریان لێکراوە’.
لە کۆی ئەو 12 یانەیەی، وەکو دامەزێنەری سوپەرلیگ خۆیان ناساندبوو، دوای ئەوەی ئەمشەو شەش یانەکەی پرێمەرلیگ, لە خولەکە کشانەوە، بووە هۆی بەربەست لە بەردەم پڕۆژەی سوپەرلیگ.