چاوپێکەوتنی فلۆرێتینۆ پێرێز دەربارەی سوپەر لیگ
نیسان 20, 2021فلۆرێتینۆ پێرێز سەرۆکی خولی سوپەری ئەوروپا ،لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەرنامەی چێرێنگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی، باسی سوپەرلیگی کرد و هۆکارەکانی دروستکردنی خولەکەی ڕوونکردەوە.
پێرێز : تۆپی پێ لە بارودۆخێکی خراپدایە، ئێمە لە سوپەرلیگ یارمەتی یانەکان دەدەین لەڕووی داراییەوە،
یاری بەهێز یەکسانە بە دەستکەوتنی پارەی زۆر، پارە گرنگترین شتە، تەنها ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا 400 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمەند بووە ،کەسیش یارمەتی نەداوە
ئاماژەی بەوەشدا: تۆپی پێ دەبێت پێشبکەوێت ، سوپەرلیگیش چارەسەرە،بیرۆکەی سوپەرلیگ تەنها هی من نەبوو ، سەرۆکی هەموو یانەکان هاوڕێمن و پێکەوە ئەو بڕیارەمان دا،
وتیشی: دڵنیاتان دەکەمەوە ڕێگری لە یەک یاریزان ناکرێت، بۆ بەشداری کردن لە مۆندیال ، 100% بەڵێنتان پێدەدەم
پێرێز : ساڵی 2000 هاتم بۆ ڕزگاکردنی ڕیاڵ مەدرید ، سەرکەوتووش بووم، ئێستاش لێرەم بۆ ڕزگاکردنی تۆپی پێ”.
با بەڕاستی پێتان بڵێم ، خۆمان پاریس سانجێرمان مان بانگهێشت نەکرد ! ،هەندێک یانەی وەکو ڕۆما و ناپۆلیش دەتوانن ساڵێک یان زیاتر بەشداری بکەن.
وتیشی کەوا مەحاڵە بتوانن ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنسلیگی ئەم وەرزە دووربخەنەوە،
و ڕیاڵ مەدرید لە سفڕەوە دەست پێناکات، نازناوەکان لەبیرناکەین،هەوڵ دەدەین بۆ باشترکردنی ئاستی ناوبژیوانی و ڤار،
دەربارەی یانەکەشی ئاماژەی بەوەدا کە کریستیانۆ جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە، و زێدانیشی بە باشترین ڕاهێنەری مێژوی یانەکەی دانا
هەر لە درێژەی قسەکانی: فیفا پاڵەوانێتی وا دروست دەکات ، هاندەرانیش ناوی هەنێک لە وڵاتەکان نازانن کە بەشداری دەکەن، ئەو 12 یانەی کە بەشدارن، پێکەوە ڕێکەوتووین بەهیچ شێوەیەک پەشیمان بوونەوە نیە ، هیچ یانەیەک ناتوانێت پاشگەز بێتەوە لەو بڕیاڕە. کاتی کلاسیکۆی ئیسپانیا جیهان دەوەستێت و سەیر دەکات، بەڵام لە یاری نێوان مان یونایتد و مان ستی ئەوە ڕوونادات