لیڤەرپول کەوتە داوی یەکسان بوونەوە و چێڵسیش ڕووبەڕووی برایتۆن دەبێتەوە
نیسان 20, 2021لە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی لیدز یونایتد.
لە خولەکی 31 سادیۆ مانێ گۆڵێکی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد, بەڵام لەخولەکی 87 لۆرێنتی گۆڵی یەکسانی بۆ لیدز یونایتد تۆمار کردەوە .و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دێت, ۆ یانەی لیدزیش بە 46 خاڵ لە پلەی دەیەمدا دێت.
ئەمڕۆ لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بەرامبەر برایتۆن یاریدەکات ,و چوار شەممەش مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤێلا.
سبەی سێشەممە ،لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 32 ی خولی ئینگلتەرا، لە کاتژمێر 10 ی شەو یانەی چێڵسی پێنجەمی ڕیزبەندی لە یاریگای ستامفۆرد بریج ،
میوانداری برایتۆن دەکات و ئەگەر بردنەوەی بەدەستبهێنێت ،ئەوا دەچێتە سێیەمی ڕیزبەندی.
چوار شەممە، هەر لە هەمان هەفتەدا یانەی مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی ئەستۆن ڤێلا،
لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 29 شدا یانەی تۆتنهام رووبەڕووی یانەی ساوسهامتن دەبێتەوە.
مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ، لە پێشەنگی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و چێڵسیش 54 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە، تۆتنهام خاوەنی 50 خالە و لە حەوتەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن لە خولی ئینگلتەرا،
تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ هەلێکیان نیە، بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە بەڵام بە ئامانجی بردنەوە لەسەرجەم یارییەکاندا، و بەرزی ئاستی یاریزانەکان دەتوانن لە کۆتایی وەرزدا نازناو ببەنەوە.
تۆخێل وتی: گرنگ نیە لام بردنەوە بەسەر کام ڕاهێنەر بەدەست دەهێنم، بە کامیان تووشی شکت دەبم، تەنها گرنگ ئەوەیە یانەکەم بردنەوە بەدەسبهێنێت ،و بتوانم بە بردنەوەی نازناو خزمەتی یانەکەم بکەم.
وتیشی: من بەرپرسم لە یانەیەکی گەورەی وەک چێڵسی، لە قورسترین خول لە جیهاندا، هیوادارم کەمێک بەختمان هەبێت و بتوانین ئەو ئامانجەی هەمانە بەدەستیبهێنین.
دەربارەی سوپەر لیگیش وتی : یانەکەی بڕیاردەدات لە چ خولێکدا بەشداری بکەن ،و ئەویش وەک ڕاهێنەر پابەندی بڕیارەکانی یانەکە دەبێت لە خولی سوپەری ئەوروپا بێت یان هەر خولێکیتر و دڵنیاشە بەرپرسانی یانەکەیان بڕیاری گونجاو دەدەن.
هیوای بەختێکی باشتری بۆ مۆرینیۆ خواست لە وێستگەی داهاتوویدا و وتیشی بەدڵنیاییەوە لە تۆپی پێدا هەموو کاتێک بڕیاری جیاواز دەدرێت.