ئەگوێرۆ لە هەموو کات نزیکترە لە بەرشەلۆنە
نیسان 20, 2021بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەگوێرۆ گەیشتونەتە ڕێککەوتن و لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی ڕادەگەیەنرێت.
ئەلفریدۆ مارتینێزی ڕۆژنامەنووس ئاشکرایکرد، ئەگوێرۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داواکارییە تایبەتییەکانی ڕێککەوتوە و لە هاوینی داهاتووەوە پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە دەکات.
هەروەها ڕایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە چەندین دانیشتن و گفتوگۆی جدییان کردوە, لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەگوێرۆ بەمەبەستی یەکلاکردنەوە گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە.
ئەلفریدۆ ئاماژەی بەوەداوە، ڕێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر کڕینی ئەگوێرۆ ،و گواستنەوەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە لە هاوینی داهاتووە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە کە لەنزیکترین کاتدا ڕادەگەینرێت.
بڵاویشیکردۆتەوە، نزیکەی دوو هەفتەیە بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە، لە بەرشەلۆنەیە و ئامانجی یەکەمیشی گواستنەوەی ئەگوێرۆ بوە بۆ ڕیزەکانی بلوگرانا.
ئەگوێرۆ بڕیاریدا کۆتایی ئەم وەرزە دوای چەندین ساڵ یاریکردن، و کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕیزەکانی مانچستەر سیتی جێبهێڵێت، و چەندین یانەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
هەروەها ئارسناڵ کێبڕکێی یۆڤانتۆس و میلان، دەکات لەسەر گواستنەوەی ئیسکۆ لە هاوینی داهاتوودا.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، یانەی ئارسناڵ دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ،گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ ئەلارکۆنی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بکەن و بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.
رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، یانە لەندەنیەکە ئامادەییان دەربڕیوە کێبڕکێیەکی توندی هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەی سی میلانی ئیتاڵی بکات، لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئیسکۆ.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەییان دەربڕیوە لەسەر فڕۆشتنی ئیسکۆ، بەڵام بەنرخێک کە کەمتر نەبێت لە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسکۆ ئاستی زۆر دابەزیوە لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا ،بەهۆی کەمی بەشداری پێکردنی لە یارییەکانی یانەکەیدا لەلایەن زێدانی ڕاهێنەرەوە.