یارییەکانی هەفتەی 33ی لالیگا دەستی پێکرد

یارییەکانی هەفتەی 33ی لالیگا دەستی پێکرد

نیسان 19, 2021 0 By wkadmin

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی خیتافی. 

هەردوو یانە بەدرێژایی هەردوو جێمی یاریەکە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد، و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکەش بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ  کۆتاییهات. 

ڕیاڵ مەدرید 67 خاڵی هەیە و لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدایە، و یانەی خیتافیش بە 31 خاڵ لە پازدەی ریزبەندیدایە .

لە یارییەکی تری لالیگا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵبارانی یانەی ئیباریان کرد

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پیشەنگ ،میوانداری یانەی ئیباری کرد، یانە ئیسپانیەکە توانی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام ،لە یانەی ئیبار بەرێتەوە کە گۆڵەکانی لە ڕێگای یاریزانان . ئەنخێل کۆریای ئەرجەنتینی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی (42)و(44)،

وە یاریزانی بەلجیکی کاساکۆ لە خولەکی (49)، و مارکۆس یۆرێنتی ئیسپانی، دوو گۆڵی لە خولەکەکانی (53) و(68) تۆمار کرد،
بەم ئەنجامەش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ، لە ریزبەندی یەکەم دێت و یانەی ئیباریش بە 23 خاڵ لە پەلی بیست و کۆتایی لالیگا دێت 

هەر لە یارییەکانی خولی لالیگادا یانەی سیڤیلا توانی لە یانەی ریاڵ سۆدیداد بەرێتەوە، بە ئەنجامی 2-1 

کە گۆڵەکانی سیڤیلا لە ڕێگای یاریزانان فێرنادۆی بەڕازیلی لە خولەکی (22،) و یوسف ئەنسیری لە خولەکی (24) تۆمار کرد
و تاکە گۆڵەی سۆدیدایش لە رێگای یاریزانی ئیسپانی کارلۆس فێرناندێز لە خولەکی (5) تۆمار کرا

بەم ئەنجامە یانەی سیڤیلا بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و یانەی ریاڵ سۆدیدایش بە 47 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت

وە لە یارییەکی تری لالیگادا یانەی ڤیاریاڵ لە لیڤانتیان بردەوە 

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی ئیپسپانیا یانەی ڤیاریاڵ، لە یانەی لیڤانتی بردەوە و بە ئەنجامی 5-1 

کە گۆڵەکانی ڤیاریا،ڵ لە ڕێگای یاریزانان سێرجۆ پۆستیگۆی بەرگریکاری لیڤانتی ،

بەهەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمار کرد لە خولەکی (9)و جیراد مۆرینۆی ئیپسپانی ،لە خولەکی (13)وە دوو گۆڵی یاریزانی نێجیری ساموێل چووکوێز لە خولەکانی (63)و(75) ،و رۆبن ڤیزۆی بەرگریکاری لیڤانتی بەهەڵە لە خولەکی (72) گۆلی لە خۆیان تۆمار کرد

وە تاکە گۆڵەکەی لیڤانتیش لە ڕێگای مایکڵ مالسای فەرەنسی تۆمار کرد 

بەم ئەنجامە یانەی ڤیاریاڵ بە 49 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و یانەی لیڤانتیش بە 38 خاڵ لە پلەی نۆییەم دێت