یارییەکانی هەفتەی 31 بەرێوەچوو
نیسان 19, 2021لەخولی ئیتاڵیا ئەتڵەنتا بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر یۆڤانتۆسدا بەدەستهێنا ,و لازیۆش بەزەحمەت لە بینیڤینتۆی بردەوە.
لە هەفتەی 31 ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵەنتا لە یاریی لوتکەدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کرد.
ئەتڵەنتا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، تاکە گۆڵی یاریەکەش رۆسلان مالینۆڤسکی ,
لە خولەکی 87 دا تۆماریکرد. بەم ئەنجامەش یانەی ئەتەلنتا بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی سێییەم دێت ,و یانە یۆڤانتۆسیش بە 62 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت
هەر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 31 ی سێریا ئەی، یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی جەنەوای بردەوە، کە گۆڵەکانی میلان لە ڕێگای یاریزانان,
ئانت رێبیچی کرواتی لە خولەکی (13) ,و ساکاماکا هێرشبەری جەنەوا بە هەڵە لە خۆیان تۆمار کرد لە خولەکی(68)،
وە تاکە گۆڵەکەی جەنەواش لە لایەن یاریزانی ئیتاڵی, ماتیا دیسترۆ لە خولەکی(37) تۆمار کرد
بەم ئەنجامەش یانەی میلان بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەم دێت, و یانەی جەنەواش بە 32 خاڵ لە پلەی سێزدە دێت
وە لە یارییەکی تری سێریا ئەی دا یانەی ناپۆلی و ئینتەرمیلان ,بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە یەکسانبوون.
لەکۆتا یاری هەفتەی 31 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای دیگۆ مارادۆنا, میوانداری ئینتەرمیلانی پێشەنگی کرد.
لەخولەکی 36 سەمیر هاندانۆڤیچ بەهەڵە گۆڵێکی لە ناپۆلی تۆمارکرد، لە خولەکی 55 کریستیان ئیریکسن گۆڵی یەکسانی بۆ ئینتەر تۆمار کردەوە ،و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، ئینتەرمیلان بەکۆکردنەوەی 75 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دێت ،و یانەی ناپۆلیش 60 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.
هەر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 31ی ئیتاڵیا یانەی تۆرینتۆ بە ئەنجامی 3-1لە یانەی رۆمای بردەوە
کە گۆڵەکانی تۆرینتۆ لە لایەن ئەنتۆنیۆ سانابریای پاراگوایی، لە خولەکی (57)و سیمۆن زازای ئیتاڵی لە خولەکی (71) و تۆماس رینکۆن لە خولەکی(92) تۆماریان کرد ،
و تاکە گۆڵەکەی ڕۆما لە ڕێگای یاریزانی ئیسپانی بۆرخا مایۆراڵ ،لە خولەکی (3) تۆمار کرد.بەم ئەنجامەش یانەی تۆرینتۆ بە 30 خاڵ لە پلەی پانزە دێت ،و یانەی رۆما بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت