هانس فلییک بایرن میونخ جێ دەهێڵێت

هانس فلییک بایرن میونخ جێ دەهێڵێت

نیسان 19, 2021 0 By wkadmin

هانس فلیک ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ, خواستی خۆی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا, بۆ جێهێشتنی یانەکە ڕاگەیاند

فلیک کە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ بایرن میونخ, تا هاوینی 2023 بەردەوامە ، شەممە بە سکای سپۆرتی ئەڵمانی گوت : ” حەز دەکەم کۆتایی بە گرێبەستەکەم بهێنم, لە کۆتایی وەرزدا،ئەمە ڕاستییە”

ئەوەشی خستەڕوو، دوای سەرکەوتنی 3 – 2 ی تیپەکەی بەسەر فۆلفسبۆرگ, لە بۆندسلیگای ئەڵمانی، ئەو تیمەکەی ئاگادارکردەوە kە ئیدارەی بایرن, ئارەزووی خۆی بۆ بەجێهێشتنی ڕاگەیاندووە .

دیارە جیاوازییەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە, ناچاری کرد کۆتایی بەپیشەکەی لەگەڵ تیپەکەدا بهێنێت .

لە بەردەوامیدا وتی: گرنگە تیمەکە ئەمە لە منەوە ببیستێت

فلیک توانی لە وەرزی ڕابردوو شەش نازناوی مێژوویی بۆ بایرن میونخ بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا لەم وەرزەدا زوو لە جامی ئەڵمانیا دەرکرا،
هەفتەی ڕابردوو لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان ،لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ دوورخرایەوە،

ئەم هاوینە ناوی فلیک بە پێگەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە بەسترایەوە