ئەنجامەکانی خولی ئینگلیزی و خولی ئەڵمانی
نیسان 19, 2021لە یارییەکانی قۆناغی 32ی پریمەرلیگ یانەی مانچیستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ ،بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی بیرنلی بباتەوە
گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد لە ڕێگای یاریزانان، ماسۆن گرینۆدی ئینگلیزی، دوو گۆلی لە خولەکانی (48) و(84)،
ئیدیسۆن کاڤانی لە خولەکی(93) تۆماریان کرد ،و تاکە گۆڵەکەی یانەی بیرنلیش لە ڕێگای یاریزانی ئینگەلتەری جەیمس تارکۆسڤ لە خولەکی (50)تۆمار کرا
بەم ئەنجامە، یانەی ماچیستەر یونایتد ،لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوی 66 خاڵ،وە یانەی بیرنلی لە پلەی حەڤدەم دێت بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ
هەر لە یارییەکانی خولی ئینگەلتەرا ،یانەی ئارسناڵ بە ئەنجامی 1-1 لەکەڵ یانەی فولهام یەکسان بوو
لە درێژەی یاریەکانی قۆناغی 32 ،یانەی ئارسناڵ روبەروی یانەی فولهام بویەوە، و ئارسناڵ لە دوا ساتەکان خۆی لە دۆڕان ڕزگار کرد.
گۆڵەکەی یانەی فولهام لە رێگای جۆش ماکای نێجێری، بە لێدانی سزا لە خولەکی(59) تۆماریکرد، و یانەی ئارسناڵ لە کۆتا خولەکەکان گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد، لە ڕێگای ئیدوارد نکێتیا لە خولەکی (97)،
بەم ئەنجامەش یانەی ئارسناڵ بە 46 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت و یانەی فولهام بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی هەژدەم دێت
لە جامی ئینگەلتەرا یانەی لیستەر سیتی لە یانەی ساوس هامپتۆنی بردەوە
نیوەی کۆتایی جامی ئینگەلتەرادا، یانەی لیستەر سیتی لە ڕێگای گۆڵێکی یاریزان هیناچۆی نێجێری ،
لە خولەکی(55)لە یانەی ساوس هاپتۆنی بردە و گەیشتە یاری کۆتایی
لە یاری کۆتایی جامی ئینگەلتەرا یانەی چێلسی، ڕوبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە لە ڕۆژی 15/5
وە لە یارییەکانی، هەفتەی 29 ی خولی ئەڵمانیا، بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی ڤێردەربریمەن بوەوە.
یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لەسوودی دۆرتمۆند کۆتایی هات، ئیرلینگ هالاند دوو گۆڵ و جیۆڤانی ڕێنا و ماتس هۆمێلس گۆڵکانی دۆرتمۆندیان کرد، میلۆت راشیکا تاکە گۆڵەکەی بۆ بریمەن کرد.
دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ ،گەرایەوە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا و ڤێردەر بریمەنیش 30 خاڵی هەیە ،و لە پلەی سیانزدەهەمی ڕیزبەندیدایە.