پێکانی یاریزانان و کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکان

پێکانی یاریزانان و کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکان

نیسان 18, 2021 0 By wkadmin

ئاندریا پێرلۆ، راهێنه‌ری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ,له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌ ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوایین یاریی ،تووشی گرژبوونی ماسوڵكه‌ بووه‌، بۆیه‌ هه‌ست ده‌كات بۆ یاریكردن ئاماده‌ نییه،،‌

 و ئێمه‌ش نامانه‌وێت یاریی پێبكه‌ین و له‌ یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتاڵانتا یاریی ناكات، دیبالا له‌ شوێنی ئه‌و سه‌ره‌كی ده‌بێت’. 

هه‌روه‌ها گوتیشی ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاریی سبه‌ی ئاماده‌ نابێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یاریی چوارشه‌ممه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، مه‌ككینی و ئارسه‌ریش بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ن’.

لە ئیسپانیاش

پێکانەکانی ریال مەدرید بەردەوامن، و ئەمجارەیان فێرلاند مێندیش تووشی پێکان بوو. 

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاندووە، مێندی لە پێی چەپی تووشی پێکان بووە، لەکاتێکدا رامۆس و کارڤاخال و ڤاسکێزیش لە هێڵی بەرگری، پێکانیان هەیە و ڤارانیش تووشی کۆرۆنا بووە. ،

مێندی بەهۆی پێکانەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەبڕێت، و بەمەش لە یاریی بەرامبەر خیتافی، کادێز، ڕیال بیتیس و یاریی یەکەمی چێڵسی بێبەش دەبێت. 

زێدان بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی ،تەنیا سێ بەرگریکاری لەبەردەستە ،کە بریتین لە میلیتاو و مارسیلۆ و ئۆدریۆزۆلا و بەرگریکارێکی لە تیمی دووەم، بە ناوی چوست بانگهێشتکردووە.

هەروەها دۆنا ڕۆما بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى، لەگەڵ میلان داوای زیادکردنی مووچەکەى دەکات. 

پێگەى کالچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردەوە، مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ،دۆنا ڕۆما داوای 12 ملیۆن یۆرۆ مووچەى ساڵانەى، لە میلان کردووە بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستی ساڵانەى گۆڵچیەکەیان. 

پێگە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکرد، ڕایۆلا لە شاری میلانە و ئامادەکاری، بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکانی نوێکردنەوەى گرێبەستی دۆنا ڕۆما لەگەڵ میلان دەکات. 

پێگەکە ئاماژەی بەوەشدا بە جێبەجێکردنی داواکەى ڕایۆلا، بۆ بەرزکردنەوەى مووچەى ساڵانەى دۆنا ڕۆما، گۆڵچیە ئیتاڵیەکە دەبێتە دووەم یاریزان لەسەر ئاستی خولی ئیتاڵی ،

لە دوای ڕۆناڵدۆ زۆرترین مووچە وەربگرێت و، لەهەمان کاتیشدا دەبێتە گرانترین گۆڵپارێزی جیهان ،کە بەرزترین مووچەى هەبێت و پێش دی خیای گۆڵچی مانچستەر یونایتد، دەکەوێت کە مووچەى ساڵانەکەى 11 ملیۆن یۆرۆیە.