بایرن میونشن یارى لوتکەى لە فۆڵفسبۆرگ بردەوە و مونشن گلادباخیش بردنەوەکانى ئینتراختى ڕاگرت.
نیسان 18, 2021لە هەفتەى 29ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى فۆڵفسبۆرگ بووەوە.
یانە باڤاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ,یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 15 و 24 و 37دا لەلایەن موسیالا دوو گۆڵ و مۆتینگەوە تۆمارکرد،
فیگۆرست و فیلیپیش گۆڵەکانى فۆڵفسبۆرگیان لە خولەکەکانى 35 و 54دا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، بایرن میونشن بە 68 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە ,و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ لایپزیگى پلەى دووەم بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە.
لە یارییەکانى تردا، بڕوسیا مونشنگلادباخ بە چوار گۆڵى بێ بەرامبە,ر لە ئینتراخت فرانکفۆرتى بردەوە
کە گۆڵەکانی مونشنگلادباخ لە ڕێگای ماتیاس جینتەری ئەڵمانی, لە خولەکی (10)و جۆنس هۆفمانی ئەڵمانی لە خولەکی(60)و رامی بێنسیبانی جەزائیری لە خولەکی (67) ,و هانیس ۆڵفی ئوستوراڵی لە خولەکی(90+4) تۆماریان کرد .
بەم ئەنجامەش بڕوسیا مونشنگلادباخ ,بە 43 خاڵ چوە پلەی حەوتەم و یانەی فرانکفۆرت ,بە 53 خاڵ لە پلەی چوارەم مایەوە
هەر لە یارییەکانی خولی بۆندسلیگا یانەێ فرایبۆرگ ,بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی شاڵکەی بردەوە,
کە گۆڵەکانی یانەکە لە ڕێگای لۆکاس هۆلێری ئەڵمانی لە خولەکی (7) و رۆلاند سالیی هەنگاری لە ڕێگای پێناڵتی لە خولەکی (22) و کریستیان جونەر دوو گۆلی لە خولەکاکانی (50) و(74) تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامەش، یانەی فرایبۆگ بە 40 خاڵ لە پلەی 9یەم دێت و یانەی شاڵکەش بە 13 خاڵ لە پلەی 18 و کۆتایی دێت