هانز فلیک هەواڵی دەستنیشانکردنی ئەلێگری بۆ ڕاهێنەرایەتی بایرن میونشن ڕەت دەکاتەوە
نیسان 17, 2021پێگەی سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم وەرزە بایرن میونشن ماڵئاوایی دەکات، لە هانز فلێکی ڕاهێنەری ئێستای یانەکەیان، بەهۆی بەردەوامی کێشەکانی نێو یانەکەوە.
پێگەکە بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی بایرن کۆبونەوە ئەنجامدەدەن و خوێندنەوە دەکەن، بۆ دانانی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا و لە کۆبونەوەکەشدا، هەڵسەنگاندن بۆ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە جولیان ناگلیسمان نزیکترین بو،و لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بایرن میونشن، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکان بەڵام کارگێری یانە باڤاریەکە، بۆچونیان گۆڕیوە و لە ئێستادا پاڵێوراوی یەکەم تەنیا ئەلێگریە.
لە ماوەی ڕابردوودا، دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لە کاری ڕاهێنەرایەتی ،ئەلێگری ڕایگەیاند لە وەرزی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە، کارەکەی و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یەکێک ،لە یانە گەورەکانی ئەوروپا وەردەگرێت.
لە لایەکی ترەوە هانز فلیک ئاماژەی بەوەدا، کە دڵخۆشە لە یانەکەی و پابەند دەبێت بەو گرێبەستەی ،لەگەڵ بایرن میونشن هەیەتی و گرنگی بە پڕوپاگەندەکانی ڕۆژنامەکان نادات.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی ۆڵڤسبۆرگ، لە هەفتەی 29 ی خولی ئەڵمانیا،فلێک لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: دوو دڵ نیە لە ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی، و ئەوەی لە توانایاندابووە پێشکەشیان کردووە لە یارییەکاندا.
فلێک وتی: گرنگە ڕکابەریەکی گەورە بکەیت تا کۆتایی، بە باشترین ئاستەوە کاتێک دەکەویتە ژێر پەستانێکی زۆرەوە و ئێمەش ئەو، ڕێگایەمان پێخۆشە و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەی بتوانین ،نازناوی ئەم وەرزەی بۆندز لیگا بەدەستبهێنێن.
وتیشی: دەبێت تەرکیزی زیاتر لەسەر شەش یاریداهاتووی خولی ئەڵمانیا بکەین، و لە هەموو یاریەکیشدا تەواوی هێزی خۆمان بەکاردەهێنین، بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا نازناوەکە یەکلابکەینەوە.