مانچستەر سیتی ڕوبەڕوی چێڵسی ئەبێتەوە

مانچستەر سیتی ڕوبەڕوی چێڵسی ئەبێتەوە

نیسان 17, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژی شەممه له یاری پێش کۆتایی جامی ئینگلیزی یانەی مانچیستەر سیتی, ڕوبەڕوی چێڵسی دەبێتەوە کاتژمێر 7:30 لە یاریگای وێمبڵی

تۆماس توخێل ڕاهێنەری چێڵسی وتی ” دەبێت قبوڵی بکەین کە جیاوازیەک، لەنێوان ئێمەو مانچستەر سیتیدا هەیە، هەرچەندە بڕوامان وایە دەتوانین لە یاری سبەینێ ئەو جیاوازیەش نەهێڵین ” .

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە ئاماژەی بەوەشدا ” کاتێک لەبەرشەلۆنە ڕاهێنەر بووم ،چانسی ئەوەم نەبوو کە بەشەخسی گواردیۆلا بیناسم، بەڵام  هەمو یارییەکانم سەیر دەکرد ” .

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتیش لە کۆنفرانسێکیدا ،پێش یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر چێڵسی لە قۆناغی، پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕایگەیاند،

بە باشترین پێکهاتەوە بەشداری ئەو یاریە دەکەن، و تەنها یەک ئامانجیشیان هەیە ئەویش بردنەوەیە، و سەرکەوتنە بۆ یاری کۆتایی.

گواردیۆلا ئاشکرایاکرد، ئەگوێرۆ تووشی پێکانبوە و ناتوانێت ،بەشداری ئەو یاریە بکات بەرامبەر چێڵسی بەلام سەرجەم یاریزانەکانی تر،

ئامادەن و دی برۆینیش باشترین کاتەکانی خۆی بەڕێدەکات ،و فۆدینیش دەتوانێت لە پێنج شوێنی جیاوازی یاریگادا یاریبکات.

ئاماژەی بەوەشدا، خشتەی یارییەکان بێزاری کردوون و تەنها سێ ڕۆژ، کاتیان لەبەردەستبوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاریەکی گرنگ، بەرامبەر یانەیەکی وەک چێڵسی بەلام دەبێت خۆمان ڕابهێنین لەگەڵ ئەم خشتەیەدا.

گواردیۆلا بڵاویکردەوە ، تۆخێل ڕاهێنەرێکی زۆر زیرەکە، و کاری زۆر گەورەی ئەنجامداوە بۆ چێڵسی لە ماوەیەکی ،زۆر کورتدا و دەشزانێت چەند سەرسامم پێی و دڵنیاشە تووشی ئاستەنگی زۆریان دەکاتەوە لە یارییەکەدا.

لە کۆتایشدا وتی: گرنگترین شت ڕکابەری کردن و تێکۆشانە ،لەسەر هەموو نازناوەکانی وەرز و لە ئێستاشدا ئێمە دڵخۆشین لەبەرئەوەی، لەسەر چوار نازناوی سەرەکی وەرزەکە ڕکابەری دەکەین، و هەوڵدەدەین هەموویان بەدەستبهێنین.