لیڤەرپوڵ سوارێزی وەک جێگرەوەی سەڵاح دیاریکردوە
نیسان 17, 2021کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی بگوازنەوە، ڕیزەکانیان وەک جێگرەوەی محەمەد سەڵاحی میسری .
کەناڵەکە ئاشکرایکردوە، لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا لە کۆبونەوەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە گفتوگۆ کراوە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ سوارێز و گەڕاندنەوەی بۆ ڕیزەکانیان لە هاوینی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە لیڤەرپوڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیش، هەوڵدەدات هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ڕازیبکات پەیوەندی، بە ڕیزەکانیانەوە بکات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
دوپاتیشیکردۆتەوە، هاندەرانی لیڤەرپوڵ لارییان نیە لە گەڕانەوەی سوارێز، بۆ ڕیزەکانیان لە ئەگەری ڕۆشتنی محەمەد سەڵاحدا بەڵام دڵنیاشن تەنیا، بە گەڕانەوەی سوارێز کێشەکانی یانەکە چارەسەر نابێت ،و دەبێت گرێبەستی تریش ئەنجامبدرێت.
لویس سوارێزی گۆڵکار لەدوای گواستنەوەیەی لە بەرشەلۆنەوە ،بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید ساڵی ڕابردوو توانی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تیپەکە دروست بکات، بووە گۆڵکاری یانەکە لە خولی ئیسپانی بە 19 گۆڵ،
هەرچەندە گواستنەوەی بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ،تەنیا 3,6 ملیۆن پاوەندی بۆ یانەکە تێچووە، بەڵام ئێستا بەهای بازاڕی ئەو یاریزانە بەپێی ” بازاڕی گواستنەوە ” نزیکەی 5,13 ملیۆن پاوەندە .