ئیڤەرتۆن و تۆتنهام بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

ئیڤەرتۆن و تۆتنهام بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

نیسان 17, 2021 0 By wkadmin

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام بوە میوانی ئیڤەرتۆن. 

لە خولەکی 27 هاری کەین ،گۆڵی یەکەمی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 31 و 62 سیگوردسۆن، دوو گۆڵی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکرد،

دواتر لە خولەکەکانی 68 هاری کەین گۆڵی دووەمی تۆمارکردەوە، و یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ، بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات. 

تۆتنهام خاوەنی 50 خاڵە و لە حەوتەمی ڕیزبەندی دەبینرێت، و ئیڤەرتۆن بە 49خاڵ لە هەشتەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.

بەو دوو گۆڵە، کەین بووە گۆڵکاری خولی پریمەرلیگ، کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 21 گۆڵ، دوو گۆڵ زیاتر لە ئەستێرەی لیڤەرپوڵ محەمەد سەلاحی میسری .