یانەکانی مان یونایتد و ئەرسناڵ و ڕۆما و ڤیاریاڵ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

یانەکانی مان یونایتد و ئەرسناڵ و ڕۆما و ڤیاریاڵ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

نیسان 16, 2021 0 By wkadmin

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری گرانادای کرد. 

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مان یونایتد کۆتاییهات،

 گۆڵەکانیش ئیدیسۆن کاڤان لە خولەکی (6) و فایخۆ بەهەڵە لە خولەکی (91) لە خۆیانی تۆمار کرد، بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و گرانادا ماڵئاوایی کرد. 

لە یارییەکی تری خولی ئەوروپا ئارسناڵ چوار گۆڵی لە سلاڤیا پراگ کرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. 

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا، ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سلاڤیا پراگ. 

یاری چوون بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هاتبوو،

لەم یاریەدا ئارسناڵ بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، نیکۆلاس پیپی لە خولەکی (18)و لاگازێت دوو گۆڵ لە خولەکاکانی(21-77) و ساکا لە خولەکی (24) گۆڵەکانیان تۆمارکرد. 

ئارسناڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و سلاڤیا پراگ ماڵئاوایی کرد.

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەوروپا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایدا، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی میوانداری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی کرد، یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات،

برایان برۆبی لە خولەکی( 49 )گۆڵەکەی بۆ ئەیاکس کرد، لە خولەکی (72)ئیدین دزیکۆ گۆڵی یەکسانی بۆ ڕۆما تۆمارکردەوە. 

بەم ئەنجامە یانەی ڕۆما توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی 

لەیارییەکی تریشدا، ڤیاڕیاڵی ئیسپانی لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دینامۆ زەگربی کڕواتی بردەوە، کە گۆڵەکانی ڤیاریاڵ لە رێگای ئاڵکسەر لە خولەکی (36) و مۆرینۆ لە خولەکی (43) تۆماریان کرد,

 و وە تاکە گۆڵەکەی یانەی دینامۆ لە ڕێگای یاریزان ئۆرسی لە خولەکی(74) تاکە گۆڵی یانەکەیان تۆمار کرد 

بەم ئەنجامانەش ڤیاڕیاڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپی.