سزایەکی سەخت چاوەڕێی ئیبراهیمۆڤیچ و تۆتنهام ڕاهێنەرێکی ئیتاڵی دەوێت

سزایەکی سەخت چاوەڕێی ئیبراهیمۆڤیچ و تۆتنهام ڕاهێنەرێکی ئیتاڵی دەوێت

نیسان 16, 2021 0 By wkadmin

پێشبینی دەکرێت ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلان لە یاریکردن ڕابگیرێت یان سزای دارایی بدرێت. 

پێگەى ئیتاڵیا فوتبۆڵ بڵاویکردەوە، چاوەڕێدەکرێت ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلان، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهان و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە  ، سزای ڕاگرتن و دارایی بدرێت دوای ئەوەى ئاشکرابووە، بەڕێژەى لە سەدا10 پشکی هەیە لە خاوەندارێتی یەکێک لە کۆمپانیاکانی گرەوکردن لە وڵاتی ماڵتا.

پێگە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکرد، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سویدی بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا، لەگەڵ ئیبرا کۆببێتەوە و داوای ڕوونکردنەوەى لێبکات لەسەر، بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵە و لەهەمان کاتیشدا یەکێتیەکە بە بێ بوونی،

بەڵگە بە دووری زانی سزای هێرشبەرەکەیان بدەن، بەپێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ،و ئەوروپاش هەر یاریزانێک بە بەڵگە بسەلمێنرێت کە پشکی هەیە ،لە کۆمپانیاکانی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان،

سزای داراییەکەى 100 ملیۆن دۆلارە یان سزای ڕاگرتن لەهەر چالاکیەکى تۆپی پێ ،کە ماوەکەى لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت

هەروەها پێگەى ئیتاڵیا فوتبۆڵ ئاشکرایکرد، کارگێری تۆتنهامی ئینگلیزی گفتوگۆکانی، لەگەڵ ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەستپێکردووە، تا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا شوێنی جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی بگرێتەوە. 

پێگە ئیتاڵیەکە دووپاتیکردەوە، گفتوگۆکان بە ئاڕاستەیەکی باشدا ڕۆیشتوە، و بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تا ساری ڕازیبکەن پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت. 

مۆرینۆی پورتوگالی لە مانگی 11ی 2019 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تۆتنهامی وەرگرتوو ،لەم وەرزەی پریمەر لیگ، تۆتنتهام بە 49 خاڵ لە 31 یاری لە پلەی حەوتەمدایە،  و ئەگەری گەیشتنی بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ ئەگەرێکی ،لاوازە و بەو هۆیەشەوە یانەکە دەیەوێت لە پۆستەکەى دوریبخاتەوە.