پاریس پارێزگاری لە ئەستێرەکانی دەکات
نیسان 16, 2021پاریس سان جێرمان پێش 28ی مانگ گرێبەستی نەیمار دا سلڤا درێژدەکاتەوە.
ڕۆژنامەى لکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، کارگێڕی پاریس بە فەرمی پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی، نیوەی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی لە 20ی مانگ گرێبەستی نەیماری هێرشبەری یانەکەى ،و هەڵبژاردەى بەڕازیل درێژدەکاتەوە.
لکیپ ئاشکراشیکرد، گرێبەستە نوێکەى نەیمار لەگەڵ پی ئێس جی تا 2027 دەبێت،
و تەمەنیشی تا ئەوکاتە دەگاتە 35 ساڵ و بڕی مووچەکەشی هەمان بڕی گرێبەستە کۆنەکە دەبێت، و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیشی لە دوو وەرزی کۆتایی ،گرێبەستە نوێکەى هیچ گۆڕانکاریەک لە مووچەى ساڵانەکەیدا ناکرێت.
نەیمار وەرزی 2017 لە بەرشەلۆنەوە، پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و تا ئەم ساتەش، لە خولی فەڕەنسا بەشداری 290 یاریکردووە و 175 گۆڵی تۆمارکردووە.
لە لایەکی ترەوە پاریس دەیەوێت مووچەى ساڵانەى مباپێ زیاد بکات و تا 2024 لە پارک دی پرانس بیهێڵێتەوە.
ڕۆژنامەى لکیپى فەڕەنسی پلانێکی پاریس سان جێرمان، بۆ هێشتنەوەى مباپێ ئاشکرادەکات و پلانەکە خۆی ،
لە زیادکردنی مووچەى ساڵانەکەى بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ و پارێزگاریکردن لە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە تا 2024 دەبینێتەوە.
لکیپ ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی پاریس بە هەر شێوەیەک بێت ،دەیانەوێت لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە 2022 کە هاوکاتە لەگەڵ مۆندیالی قەتەر، بۆ دوو وەرزی تر گرێبەستەکەى درێژبکەنەوە، بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسیەکە سوورە لەسەر ئەوەى لە دەرەوەى فەڕەنسا یاریبکات و یانەیەکی گەورە هەڵبژێرێت.
مباپێ لە مۆناکۆوە بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریسەوە ،کرد و گرێبەستەکەى هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و ڕیاڵ مەدریدیش گواستنەوەی ئەم یاریزانەی کردووە بە ئامانجی سەرەکی خۆی