ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

نیسان 15, 2021 0 By wkadmin

ڕیاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، سەرەڕای یەکسان بونیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ،

 لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی لە یاریگای ئەنفیڵد، یانەی خاوەن زۆرترین نازناوی چامپیۆنس لیگ ( 13 )، ڕۆژی چوارشەممە ڕوبەروی یانەی لیڤەرپول بویەوە لە شاری لیڤەرپول، بەبێ گۆڵ کۆتاییان بە یارییەکە هێنا و گەیشتە چوار گۆشەی زێڕین.

هه فتەی ڕابردوو یانەی شاهانە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، لە یاری چوندا بەرامبەر لیڤەر لە یاریگای ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ، کەیانەی مێرنگی توانی بە ئەنجامی ( 3 – 1 ) بباتەوە ،و بە ئەنجامی یاری چون و گەڕانەوە, یانەی ریاڵ توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی 

و لە قۆناغی پێش کۆتایی روبەروی یانەی چێڵسی دەبێتەوە 

یورگین کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ڕایگەیاند: گۆڕانکاریەکانی سەرکەوتو نەبوو کە کردی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید،
 وتیشی: تیپەکەی لە نیوەی دووەمدا ڕیتمی لەدەستدا سەرەڕای ئەوەی یەکەم دەرفەتیان لە دەست چوو .

هەروەها لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوە، میوانی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی، یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات،

 بیلینگهام لە خولەکی 15 گۆڵێکی بۆ دۆرتمۆند تۆمار کرد،

 بەڵام لە خولەکەکانی 55 و 75 ریاز مەحرەز و فیل فۆدین دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمار کرد. 

مان سیتی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر پاریس سان جێرمان یاریدەکات.