داهاتوی ڕاهێنەری بایرین میونشن نا دیارە

داهاتوی ڕاهێنەری بایرین میونشن نا دیارە

نیسان 15, 2021 0 By wkadmin

هانز فلیک ڕاهێنەری بایرین میونشن دانی بەوەدا نا, کە بیر لەئایندەی خۆی دەکاتەوە،دوای ئەوەی یانە ئەڵمانییەکە ڕۆژی سێشەممە چونە درەوەی کێبڕکێی چامپیۆنس لیگ ,لە سەر دەستی یانەی پاریس سان جێرمان، داهاتوی کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە ،

فلیک دوای یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا 

وتی”هەموو کەس دەزانێت کە من بیر لە داهاتووم دەکەمەوە”.

بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا ، فلیک پاڵێوراوترینە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئەڵمانیا، هەڵبەت یانەی میونشن لە ڕۆژی سێشەممە بەهۆی ئەنجامی یاری چون، و هەروەها بەهۆی پێکانی یاریزانانەوە بە تایبەتی ڕۆبێرت لیواندۆسکی هێرشبەری پۆڵەندی، لە جامپیۆنس لیگ کرایە دەرەوە .

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لەگەڵ یانەی  بایرن، لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا توانی شەش نازناو بەرێتەوە لە وەرزێکدا ، لەوانە چامپیۆنس لیگ کاتێک لە لیشبۆنەی پایتەختی پورتوگال، بۆ شەشەمین جار لەمێژودا نازناوەکەی بەرز کردوە، کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پاریسی بردەوە.

بەڵام بارودۆخەکە لەم وەرزەدا جیاوازە، یاریزانەکانی فلیک ماڵئاواییان لەنازناوی چامپیۆنس لیگ کرد، تاکە نازناو لە بەردەم بایرن مابێ تەنها خولی ئەڵمانیە

مەسەلەکەش لە ” بۆندسلیگا ” دا باش نییە، چونکە تەنیا 5 خاڵ لەپێش لایپزیگی دووەمەوە دێت 

فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لە بارودۆخی ئێستای بایرن دا دڵنیایە و گوتی ، ” خێزانەکەم بەردەوام پشتگیریم دەکەن، بێ گوێدانە ئەوەی من چی دەکەم … ئەوەی ئەوان گرنگی پێدەدەن ئەوەیە کە من چێژ لەو کارە وەربگرم”

ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاشكرایکرد، سەرۆکی یانەی تۆتنهام بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە ،جوسێ مۆرینیۆ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی دووربخاتەوە ئەگەر ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، لەئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینییۆ ئەوا پاڵێوراوی یەکەم بۆ شوێنگرتنەوەی، نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ولڤەرهامبتۆنە.

ڕاشیگەیاندوە، سەرۆکی تۆتنهام سەرسامە بە شێواز و پلانەکانی نونۆ و هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی پێببەخشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، جێگیرنەبوونی ئەنجامەکانی تۆتنهام و دابەشبوونی یاریزانەکان ،بۆ چەند گروپێک بە هۆی مۆرینیۆوە ، کارگێڕی یانە لەندەنیەکە بە پێویستی دەزانن، گۆڕانکاری لە دەستەی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بکەن