لە خولی ئەوروپی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجامدەدرێن

لە خولی ئەوروپی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجامدەدرێن

نیسان 15, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری گرانادا دەکات،

 لە یاری چووندا مانچستەر بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی بردبوەوە

لە یارییەکی تردا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی، یاریگای بەرامبەر سلاڤیاپراگی چیکی یاریدەکات، یاری چوونی نێوان هەردوو یانە کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرابوو، بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هاتبوو. 

و لە یاریگای ئۆلمپیکۆ لە ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما میوانداری ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی دەکات، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانیش ڕووبەڕووی یانەی دینامۆزەگربی کڕواتی دەبێتەوە.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر گرانادا لە خولی ئەوروپا، ئۆلێ گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند،

یاریزانەکانم ئامادەن بۆ ئەم یاریە هەرچەندە، چەند یاریزانێکمان بەهۆی ڕاگیران و پێکانەوە یاری ناکەن ،بەڵام متمانەم بە یاریزانە یەدەگەکان هەیە شوێنیان پڕبکەنەوە.

هەروەها وتی : تەنیا بە ئامانجی بردنەوە دەچینە یاریگاوە، ڕاستە لە یاری چووندا ئەنجامێکی باشمان بەدەستهێناوە، بەڵام ئێمە بۆ هەموو یاریەک دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین،

دەبێت خۆمان دڵنیا بکەینەوە لەسەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبینەوە لە یاریەکەدا چونکە، لە تۆپی پێدا هەموو ئەنجامێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە بە هەموو شێوەیەک ،خۆیان بەدوور بگرن لە وەرگرتنی کارتی زەرد بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە قۆناغی داهاتووی خولەکە.

ئاشکراشیکرد، دڵخۆشە بە ئاست بەرزی لینگارد و پێشوازیشی لێدەکەن لەساتی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی.

هەروەها میکێل ئارتێتاى ڕاهێنەرى ئاسناڵ پێش یارییەکەى ،سبەینێى بەرامبەر سلاڤیا براگ لە خولى ئەوروپا ئاماژەى بەوەکرد، یانەکەى وا بیرناکاتەوە کە ئەگەرى سەرنەکەوتنى هەبێت، بۆ خولە ئەوروپیەکانى وەرزى داهاتوو. 

ئارتێتا دەڵێت “نەخێر ئێمە بیر لەوە ناکەینەوە و ئەو هەستەش ،بۆ یاریزانەکان یان هەر کەسێکى تر لە یانەکەماندا ناگوازینەوە”. 

ئاشکرایکرد، بوکایۆ ساکا و ئیمیل سمیس بۆ یارییەکە ئامادەن، بەڵام بێر ئۆبامیانگ و مارتن ئۆدیگارت کێشەى تواناى جەستەییان هەیە. 

وتیشی “لە یارییە گەورەکاندا پێویستە یاریزانە گەورەکان کاری دەرئاسا بکەن کاتێک یانەکەیان پێویستى پێى دەبێت، ئیتر ئەوە گرنگ نییە چ یاریزانێک ئەو کارە دەکات و هیوادارم ئەوە ڕووبدات”.