مانچستەر یونایتد هەوڵی ئاڵوگۆڕی پۆگبا بە ڕۆناڵدۆ دەدات

مانچستەر یونایتد هەوڵی ئاڵوگۆڕی پۆگبا بە ڕۆناڵدۆ دەدات

نیسان 14, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر یونایتد گرنگی دەدات بە ئاڵوگۆڕکردنی پۆل پۆگبا بە کریستیاۆ ڕۆناڵدۆ لە هاوینی داهاتوودا. 

پێگەی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاڵوگۆڕی یاریزان بە یاریزان ئەنجامبدات. . 

ئاماژەی بەوەشداوە، پۆگبا تا ئێستا ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ،و ڕۆناڵدۆش هەست بەبێزاریەکی زۆر دەکات لە یۆڤانتۆس، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی بەتایبەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. 

پێگەکە ڕایگەیاندوە، یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی ،رکابەری مانچستەر یونایتد دەکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ لە گوواستنەوەی هاوینەدا. 

هەروەها ڕۆژنامەی زەسەن بڵاویکردەوە، جوسیە مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ،بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی لوکا مۆدریچی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بدەن لە هاوینی داهاتوودا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، مۆرینیۆ دڵخۆش دەبێت ئەگەر مۆدریچ بڕیاری گەڕانەوە بدات، بۆ یانەکەی پێشووی لە کاتی ڕۆشتنی لە یانەکەی ئێستایدا کە ڕیاڵ مەدریدە.

ئاشکراشیکردوە، تا ئەم ساتە نە سەرۆک و نە کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ،هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەشی نەکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە هاوینی ئەم وەرزە کۆتایی دێت.

زەسەن دەشڵێت، هەرچەندە مۆدریچ لە ماوەی ڕابردوودا ڕەزامەندی دەربڕیوە ،لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەی لە یانەکەی بەڵام تا ئێستا گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

ساری نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە وەرزەی داهاتوودا.

پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکرد، یانەی ڕۆما بەنیازە بۆ وەرزەی داهاتوو ئەرکی، ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بە ماوریسۆ ساری بسپێرن.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە کە کارگێڕی یانەی ڕۆما دڵنیانیە ،لە هێشتنەوەی پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەری ئێستایان لە وەرزی داهاتوودا بەهۆی بوونی کێشەی لەگەڵ چەند یاریزانێکدا.

 ڕاشیگەیاندوە، کارگێڕی یانەکەی پایتەخت لە ئێستاوە بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێن، تا لە وەرزی داهاتوودا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت، و پاڵێوراوی یەکەمیش ماوریسیۆ ساریە.

بڵاویشیکردۆتەوە، لە هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی ڕۆما ،لەگەڵی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن لەسەر گرێبەستەکەی نێوانیان، ساری لە پێشووتردا ڕاهێنەرایەتی یانەکانی ناپۆلی و چێڵسی، و یۆڤانتۆسی کردوە و لە ئێستاشدا ناوی دەبەسترێتەوە بە چەندین یانەی ئەوروپیەوە.