نێیمار چاره‌نووسی خۆی یه‌كلاكرده‌وه

نێیمار چاره‌نووسی خۆی یه‌كلاكرده‌وه

نیسان 14, 2021 0 By wkadmin

نێیمار داسێلڤا دوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ,چاره‌نووسی خۆی له‌ پاریس سانجێرمان یه‌كلاكرده‌وه‌ كه‌ به‌مدواییانه‌, جارێكی دیكه‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا گه‌رم بووه‌.
 

نێیمار دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌ پرێس كۆنفرانسی دوای یارییه‌كه‌ گوتی ‘من ئێستا زۆر له‌ پاریس سانجێرمان دڵخۆشم، واده‌زانم له‌ ماڵی خۆمدام و له‌ جاران زیاتر ئاسووده‌ترم، من هەر له‌م یانەیە ده‌مێنمه‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵیان نییه‌’. 

هه‌روه‌ها وتیشی ‘ئێستا پاریس سان جێرمان یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه,‌ و ئێمه‌ به‌شتی كه‌م رازی نابین، دڵخۆشم به‌وه‌ی گه‌یشتوینەتە‌ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوومان كرده‌ ده‌ره‌وه‌’. 

ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش دوای سه‌ركه‌وتنیان ,بۆ قۆناخی پێش كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار و مباپێ گوتی ‘ئێستا هیچ هۆكارێك نه‌ماوه‌ وا له‌ نێیمار و مباپێ بكات، بیر له‌ به‌جێهێشتنی یانەکە بكه‌نه‌وه‌، پێموایه‌ ئێستا یاناكه‌مان ده‌توانێت ركابه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكات، بۆیه‌ پێموایه‌ نێیمار بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێرە بمێنێته‌وه‌’.

هەروەها ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە بە دوو مەرج ئامادەیی دەبڕیوە ،لەسەر گواستنەوەی کۆن ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی،

 بۆ ڕیزەکانی یانەکەی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا .

ڕۆژنامەکە رایگەیاند،مەرجی یەکەمی لاپۆرتا بۆ ئەگوێرۆ ئەوەیە ،کە مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ نیوەی ئەو مووچەیەی لە مان سیتی هەیبوە.

مەرجی دووەمیش دەبێت ڕازی بێت کە وەک هێرشبەری یەدەگ ،مامەڵەی لەگەڵ بکرێت لە پێکهاتەی یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوودا ،و سوود لە ئەزمونەکانی وەربگیرێت لەکاتی پێویستیدا.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، بۆیە مەرجەی دووەمی داناوە بۆ هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە تا کومانی راهێنەری یانەکەی پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستێت لە پێکهاتەی یانەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی یەکەمی ئەگوێرۆ پەیوەندی کردنە بە بەرشەلۆنەوە لە گواستنەوەی هاوینەدا بەڵام وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێببەسترێت لە هێڵی هێرشبردندا

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەنجامى پشکنینى پزیشکى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە بۆ یاریزانەکانیان ئەنجامدراوە دەریخستووە،

 سێرجیۆ ڕامۆسى کاپتن و بەرگریکارى یانەکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕامۆس ماوەیەکە بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و هێشتا لە ماوەى چارەسەرکردنى پێکانەکەیدایە و دەستى بە ڕاهێنان نەکردووەتەوە. 

ڕامۆس بۆ ماوەى نزیکەى دوو هەفتە لە کەرنتینەدا دەبێت، بەمەش لە یارییەکانى داهاتووى یانە مەدریدیەکە بێبەش دەبێت، کە تا کۆتایى ئەم مانگە چوار یارى بەرامبەر لیڤەرپوڵ و خیتافى و قادیش و ڕیاڵ بیتیس ئەنجام دەدات.