پاریس سان جێرمان و چێڵسی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

پاریس سان جێرمان و چێڵسی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

نیسان 14, 2021 0 By wkadmin

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد، بایرن لەم یاریەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردیەوە،

 گۆڵەکەش لە خولەکی 40 لەلایەن مۆتینگەوە تۆمارکرا، بەمەش بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە پاریس ,سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و بایرن میونشنیش ماڵئاوایی کرد.

ناسر خێلیفی سەرۆکی یانەی پاریس ستایشی یاریزانەکانی کرد ,کە توانیان تیپی بەرامبەر لەچارەکی کۆتایی چامپیۆنسلیگ دووربخەن ,و بۆ دووەم وەرزی یەک لەدوای یەک بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی . 

خلێفی گوتی: یاریەکە ئاسان نەبوو، بە تایبەت,چەندین دوای ئەوەی یاریزانانی یانەکەی هەلی ئاسانیان لە دەست دا.

سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی بایرن میونشن ,لەیاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی دوای شکستهێنانیان، بە ئەنجامی ٠-١ ،

خیلیفی وتی : یاریزانانی تیپەکەی متمانەی خۆیان زیادکردووە، و لەگەڵ ئەو جۆرە یارییانە و ئەرکی قورس ڕاهاتوون. 

هەروەها وتیشی : تیپەکە بەشێوەیەکی کۆمەڵ یاریی دەکەن کە تێیدا دەردەکەوێت یەک ڕۆح و یەک ئامانجن 

ئامانجی تیپەکە ڕوونە ، ئەویش بردنەوەی چامپیۆنس لیگە ، کە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە ، بەڵکو بە کار و قوربانیدانی یاریزانان و ئەو متمانەیەی بەدەست هاتووە،
دەتوانن ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنن ” .

.لە یارییەکی تردا چێلسی یانەی پۆرتۆی دورخستەوە 
هەردوو یانەی چێلسی و پۆرتۆ یاری گەڕاندنەوەیان ئەنجامدا لەیاریگای ڕامۆن سانچێز، لە شاری سیڤیلیای ئیسپانیا، یانەی چێڵسی توانی هەفتەی ڕابردوو لە یاری چوندا بە ئەنجامی(2-0) یاریەکە بەرێتەوە،ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ یانە لەندەنییەکە

 کە بەدەرونێکی باش یاری گەڕاندنەوە ئەنجام بدەن، دوای چەند هەوڵێکی هەردوو یانە دواجار مێهدی تارمی ،هێرشبەری پۆرتۆ

 لەخولەکی ( 90 + 4 ) گۆڵی یەکەمی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد بەڵام چێلسی ،توانی بە ئەنجامی چون و هاتنەوە لە پۆرتۆ بەرێتەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

دوای یارییەکەیان ڕاهێنەری چێڵسی تۆماس توخێل وتی: ئێمە شایەنی ئەوەبوین کە بگەینە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ،
 

ئەوەشی وت: ئێمە بەرگرییەکی باشمان کرد، بەڵام لە قۆستنەوەی دەرفەتەکان باش نەبووین، کاتێک دەرفەتەکان لە دەست دەدەین لە بەرامبەر یانەیەکی وەک پۆرتۆ، دەبێت شکست قبوڵ بکەین، جەنگێکی گەورەمان کردو دڵخۆشین بەوەی کە گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ.