ئەمشەو بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە

ئەمشەو بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە

نیسان 13, 2021 0 By wkadmin

لە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 10ی شەو ،هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان، یاری گەڕاننەوە ئەنجام دەدەن لە قۆناغی چارەکی کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا ،کە لە یاری چوون دا یانەی پاریس توانی بە ئەنجامی،3-2 لە بایرن بەرێتەوە بە گۆڵەکانی ئێمپاپێ و مارکینۆس.

پۆچیتینۆ ئاشکرایکرد هێزی بایرن میونشن لە یاریزانی باڵەکانیەتی و ڕاشی گەیاند کە ئیکاردی بەشداری ناکات لە یاریەکەدا

پێش ڕووبەڕووبونەوەی بایرن میونشن لە لە چامپیۆنز لیگدا، ماوریسۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند: بایرن یانەیەکی بەهێزن و یاریزانەکانی لاکانیان خاڵی بەهێزی ئەو یانەیەیە کە لەیاری چوونیشدا کێشەیان بۆ درووستکردبوین. 

پۆچیتینۆ وتی: هەر یانەیەک خاوەنی فەلسەفەیەکی خۆیەتی و ئێمەش گۆڕانکاری زۆر ناکەین لە شێوازی یاری کردنی خۆماندا و یارزیانەکانیش دەبێت ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن. 

وتیشی: هەموو یاریەک حساباتێکی تایبەتی هەیە و دەبێت، ئێمە تەنها بۆ بردنەوە بچینە ناو یاریگاوە تا بتوانین ،ڕکابەرێکی بەهێزی وەک بایرن تێبپەڕێنین. 

پۆچیتینۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئیکاردی بە هۆی پێکانەوە، ناتوانێت بەشداری بکات و  ڤیراتی و فلۆرینزیش گەڕاونەتەوە، بەڵام دڵنیانیە لە بەشداری کردنیان بە سەرەکی لە یاریەکەدا.

هانز فلێکی ڕاهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا  ڕایگەیاند: دەبێت بەرامبەر پاریس ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین ،چونکە یاریەکە ئاسان نیە و ڕووبەروی ئاستەنگیەکی زۆر دەبنەوە. 

فلێک وتی: لە یاری چووندا چەندین هەلی گۆڵکردنمان لەدەستدا، و نەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین، بەڵام بەداخەوە سەرکەوتو نەبوین. 

ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر بیانەوێت سەربکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت دوو گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکەن ،کە ئەوەش کارێکی قورسە بەڵام لە پێناوی ئەو جۆرە ئەنجامانە تۆپی پێ دەکەن. 

ئاشکراشیکرد دەبێت کێشەکانی هێڵی بەرگری پاریس بقۆزنەوە ،و زۆرترین گۆڵ تۆمار بکەن لە دژیان بەڵام لە کاتێکدا، ئاگاداری مەترسییەکانی هێرشبەرەکانی یانە فەڕەنسیەکە بن.