بازاڕی گواستنەوەکان

بازاڕی گواستنەوەکان

نیسان 13, 2021 0 By wkadmin

یانە گەورەکانی ئەوروپا لە هەوڵی گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی دان, و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە هالاند بڕیار بدات بچێتە کام یانەوە،

یانەکانی مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، چێڵسی، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، کە بەپێی ڕاپۆرتەکان 150 ملیۆن یۆرۆ, بۆ گواستنەوەی یاریزانی نەرویجی ئامادە کراوە,

بەڕێوبەری کارەکانی هالاند ڕایۆلا دەڵێت دۆرتمۆند سوورە لەسەر ئەوەی کە ئامادە نین, ئەمساڵ ئەو یاریزانە بفرۆشن من ڕێز لە بۆچوونەکەی دەگرم، ئەوە بۆ ئێمە ئاساییە

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس بێهیوابوون ،لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەکەیان، بە هۆی ڕەتکردنەوەی چەند ئۆفەرێکی یانەکە لەلایەن یاریزانەکەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، کارگێڕی یۆڤانتۆس پێنج یاریزانیان دەستنیشانکردوە تا یەکێکیان بگوازنەوە ڕیزەکانیان لە کاتی ڕۆشتنی دیبالا لە یانەکەیان.

پێنج یاریزانەکەش بریتین لە پۆل پۆگبا و عوسمان دیمبلی، و جواو فلێکس و ئیسکۆ و گابرێل خیسۆس کە یەکێکیان دەبێتە شوێنگرەوەی دیبالا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کارگێڕی یۆڤانتۆس نایانەوێت بە بێ بەرامبەر، دەستبەرداری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ببن و دەیانەوێت پێش کۆتایی هاتنی، گرێبەستەکەی بەرامبەر بڕێک پارە بیفرۆشن.

هەروەها ڕۆژنامەى میرۆری بەڕیتانی ئاشکرایکرد، پیدرێی بەرگریکاری ‏بەرشەلۆنە سەرنجی بەرپرسانی لیڤەرپوڵ ،و کلۆپی ڕاهێنەری ڕاکێشاوە ‏بە نیازن لە گواستنەوەى هاوینەدا ،

گرێبەستێک بە مەبەستی گواستنەوە ‏بۆ ئانفێڵد پێشکەش بە بەرشەلۆنە بکەن.‏

میرۆر ئاشکراشیکرد، لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەى هاوینەدا دەستبەرداری ‏چەندین یاریزانی دەبێت،

 و بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخە خراپەکەى لەم ‏وەرزە کار دەکات بۆ گواستنەوەى چەند یاریزانێکی بە توانا لە ‏میرکاتۆی هاوینەدا و پیدرێش یەکێکە لە نیشانەکانی ڕێدز کە بە نیازە ‏گرێبەستی لەگەڵدا بکات. ‏

پیدرێ گۆنزالسی تەمەن 18 ساڵ لە ئابی 2020 لە لاس پاڵماسەوە، ‏پەیوەندی بە بەرشەلۆنە کرد و بەهۆی لێهاتووی توانی بە شێوەیەکی ‏خێرا، جێگەى خۆی لە پێکهاتەکەى ڕۆناڵد کومان بکاتەوە، و ببێتە ‏یاریزانێکی سەرەکی لە بەرشەلۆنە.‏