مێسی دەیەوێت نەیمار بگەرێتەوە بارسا و تۆتنهامیش ئامادە نیە هاری کەین بفرۆشێت

مێسی دەیەوێت نەیمار بگەرێتەوە بارسا و تۆتنهامیش ئامادە نیە هاری کەین بفرۆشێت

نیسان 13, 2021 0 By wkadmin

 لەكاتێكدا بڕیار بوو نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەكە تازە بكاتەوە، بەڵام دواخستنی ئەو كارە لەلایەن نێیمارەوە یانە فەڕەنسییەكەی نیگەران كردوە، و پێیان وایە بارسێلۆنا هۆكاری ئەوە بووە. 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیكیپ لە ماوەی ڕابردوودا بە تایبەتی دوای، دەرچوونی خوان لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا، و زیاد بوونی ئەگەرەكانی مانەوەی مێسی لە بارسێلۆنا،

 مێسی چەندین جار پەیوەندی بەنێیمار كردوە ،و بە جدی باس لە گەڕانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەكە بۆ بارسێلۆنا كراوە، بەپێی ڕۆژنامەكە مێسی بەشێوەی نیمچە ڕۆژانە قسە لەگەڵ نێیمار دەكات .

و قسەكانیش سەبارەت بە گەڕانەوەی نێیمارە بۆ یانەی بارسێلۆنا، ئەوەش هۆكاری ساردكردنەوەی نێیمار بووە لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.

هەر لە هەواڵەكەدا هاتوە كە یانەی پاریس سان جێرمان ،بەو جووڵانەی بارسێلۆنا زۆر نیگەرانە و پێی وایە ناكرێت بەم شێوەیە ،
پەیوەندی بەیاریزانێكی یانەكەیان بكرێت كە تا ئێستا ،گرێبەستی لەگەڵ یانەكە كۆتایی نەهاتووە،

بەڵام لەهەمان كاتیشدا بەرپرسانی یانەكە پێیان وایە لەكۆتاییدا ،هەر دەبێت نێیمار گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.

لە ئیگەلتەراش تۆڕی یۆرۆ سپۆرتی جیهانی بڵاویکردەوە، دانێل لیفى سىەرۆکی تۆتنهام دووپاتیکردووەتەوە،  ئامادە نیە هاری کەینی هێرشبەر بە یانەکانی پریمەر لیگ بفڕۆشێت.

 و هەر یانەیەک لە ناوەوەى ئینگلتەرا گرێبەست پیشکەش بکات ڕەتیدەکاتەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا دووپاتیکردووەتەوە ئەگەر لە دەرەوەى پریمەرلیگ ،گرێبەستێکی گونجاویان بە دەستبکات و نرخەکەى گونجاو بێت ڕەتیناکەنەوە. 

ئیرۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، لیفی سەرۆک هەوڵدەدات تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى، پارێزگاری لە کەین بکات کە لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت. 

هاری کەین لەم وەرزە، ئاستێکی بەرز لە ڕیزی تۆتنهام پێشکەش دەکات، و بە 19 گۆڵ لە 31 یاری پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەر لیگی گرتووە، و یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان ئارەزوی گواستنەوەى دەکەن.

ڕیاڵ مەدرید کێبڕکێی پاریس و مانچستەر و ئینتەر دەکات، لەسەر گواستنەوەی ساڤیچی یاریزانی لازیۆی ئیتاڵی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە،

 یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نیازن گرێبەست پێشکەشی، یانەی لازیۆی ئیتاڵی بکەن لە پێناو دەستبەرداربوون، لە میلینکۆڤیچ ساڤیچی ناوەراستکاری یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانە ئیسپانیەکە گرێبەستەکەیان ئامادەکردوە ،و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەفەرمی پێشکەشی یانە ئیتاڵیەکەی دەکەن ،تا لە هاوینی داهاتوودا ساڤیچ بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ئاشکراشیکردوە، ڕیاڵ مەدرید تەنها یانە نیە هەوڵی گواستنەوەی ساڤیچ دەدات، بەڵکو یانەکانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، و ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش دەیانەوێت ساڤیچ ،پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکانیان بکەن.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، هەرچەندە چەند یانەیەک دەیانەوێت ساڤیچ بکڕن ،بەڵام یاریزانە سڕبیەکە پێشتر ڕایگەیاندوە خەونی یاریکردنە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید.