ڕیاڵ مەدرید چەندین ئەستێرەی لە دەست دا و یۆرگن کڵۆپ گەشبین نییە

ڕیاڵ مەدرید چەندین ئەستێرەی لە دەست دا و یۆرگن کڵۆپ گەشبین نییە

نیسان 12, 2021 0 By wkadmin

چەند یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆدا توشى پێکان بوون و زێدانی ڕاهێنەریان خستووەتە کێشەوە پێش یارییەکەى لیڤەرپوڵ. 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لۆکاس ڤاسکێز و ڤیدى ڤاڵڤێردى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆى بەرامبەر بەرشەلۆنە توشى پێکان بوون و بەناچارى یارییەکەیان بەجێهێشت. 

ڕاگەیاندنەکان ئاشکرایانکردووە، پشکنینى پزیشکى بۆ ڤاڵڤێردى دەکرێت بۆ زانینى کاریگەرى پێکانەکانیان ،و ئەگەری هەیە لە یارى داهاتووى بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگدا بێبەشبێت. 

وە هەروەها لۆکاس ڤاسکێز لە یاری کلاسیکۆدا، تووشی پێکانبووە لە بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدا 

یانەکە بڵاویکردۆتەوە،

ئەم وەرزە بۆ ڤاسکێز کۆتایی هاتوە و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بە هۆی ئەو پێکانەوە 

ڕاگەیاندنەکانیش دەڵێن، ڤاسکێز بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە ،دوای ئەو پێکانەی تووشی بووە لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە.

ئەمە بێجگە لەوەى ئیدێر میلیتاویش هەستى بە ئازارکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بەشدارى یارى داهاتوو بکات، لە کاتێکدا سێرجیۆ ڕامۆس بەهۆى پێکان و ڕافاێل ڤاران بەهۆى کۆرۆناوە بێبەش دەبن.

ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ گەشبین نییە بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامێکى باش ،لە یارى گەڕانەوەى بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگدا. 

یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ هیوادارە بردنەوەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا،

 ورەى یاریزانەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەرزبکاتەوە، لە گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا. 

ڕاهێنەری لیڤەرپول لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، پێویستیان بە ئاستێکە، کە وەک ئاستى یارى چوون نەبێت تا هەلى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ هەبێت. 

کلۆپ دەڵێت “بە تێڕوانین لەو شێوازەى یاریمان پێکرد ،و ئەو ڕێگەیەى ڕیاڵ مەدرید یارى پێدەکات، پێشبینیەکان مژدەبەخش نین، لەگەڵ ئەمەشدا لە تواناماندا هەیە ئاستێکى باش پێشکەش بکەین، هەرچەندە ڕیاڵ ڕکابەرێکى قورسە، بەڵام هەوڵى خۆمان دەدەین”. 

یۆرگن کلۆپ باس لەوەشدەکات، دەکرێت سێیەم بردنەوەى لەسەریەکى تیپەکەى، باری دەروونی یاریزانەکانى بەرزبکاتەوە بۆ یارییەکەى چوارشەممە بەرامبەر یانە مەدریدیەکە.