هەفتەی ٣١ خولی ئینگلیزی

هەفتەی ٣١ خولی ئینگلیزی

نیسان 12, 2021 0 By wkadmin

لە ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕی 31ی خولی پریمەرلیگ یانەی مانچستەر یوونایتد توانی بە ئەنجامی 3_1 لە تۆتنهام بباتەوە

لە جێمی یەکەمدا و لە خولەکی 40 سۆن گۆڵێکی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، بەڵام لە جێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 57 و 79 و ،96 فرێد و ئەدیسۆن کاڤانی و ماسۆن گرینوود سێ گۆڵیان بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد، و یاریەکەشیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا. 

بەم ئەنجامە،مانچستەر یونایتد بە 63 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت ،بە جیاوازی یانزە خاڵ لەگەڵ مان سیتی پێشەنگ، تۆتنهامیش 49 خاڵی هەیە و لە حەوتەمی ڕیزبەنیدایە.

لە یارییەکی تردا یانەی ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە شیفیڵدی بردەوە و گەڕایەوە نۆیەمی ڕیزبەندی. 

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بوە میوانی یانەی شیفیڵد یونایتد. 

یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئەلیکساندەر لاگازێت دوو گۆڵ و مارتینێلی تۆماریان کرد. 

ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ گەڕایەوە نۆیەمی ڕیزبەندی و شیفیڵدیش 14 خاڵی هەیە و لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیدایە.

لە درێژەی یارییەکانی پریمەرلیگ دا وێست هام، توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی لێستەر سیتی به دەست بهێنێت ، توانی بە ئەنجامی 3-2 لە  لیستەر سیتی بەرێتەوە 

گۆڵەکانی وێست هام لە ڕێگای هەردوو یاریزان جێسی لینگارد لە خولەکەکانی 29، 44 و جارۆد بۆون لە خولەکی 48 تۆماریان کرد، و  لیستەریش لە ڕێگای کێڵیچی ئیناچۆ لە خولەکەکانی 70 و 90 گۆڵیان تۆمار کرد 

وێست هام له ڕیزبەندی چوارەم دێت به کۆکردنەوەی 55 خاڵ و لیستەر سیتش لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ