ڕیاڵ مەدرید لە بارسێلۆنای بردەوە
نیسان 11, 2021ڕۆژی شەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بارسێلۆنای بردەوە ،بە ئەنجامی 2-1 لە گەڕی 30 ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا
هەردوو یاریزانی یانەی شاهانە کەریم بێنزیمای فەڕەنسی لە خولەکی( 13 ) و تۆنی کرۆسی ئەڵمانی لە خولەکی ( 28 ) گۆڵی سەرکەوتنیان تۆمارکرد ،
لە یانەی بارسێلۆنا ئۆسکار مینگویسای ئیسپانی لە خولەکی ( 60 ) تاکە گۆڵی بارسێلۆنای تۆمارکرد .
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بە 66 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی، بەرشەلۆنەش 65 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە.
دوای کۆتایی هاتن و بردنەوەی کلاسیکۆ زێدان قسەی خۆی دەربارەی یارییەکە بۆ رۆژنامەکان کرد، دڵخۆشی خۆی بۆ بردنەوەی یارییەکە دەربڕی، و یانەکەی بە شایستەی بردنەوە زانی
“ئەگەر گۆڵی سێیەمان تۆمار کردبا ئەوا خۆشتر دەبوو، شایستەی بردنەوە بووین، تیپی بەرامبەرمان یانەیەکی گەورە بوون، بۆیە دڵخۆش بووم بەم بردنەوەیە، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین مادەم ناوبژوان فیکەی لێدانی سزای لێ نەدا، لێدانی سزا نەبووە
کاتی زیادکراو دەتوانرا زیاتر بێت، بەڵام دەتوانی چی بڵێی؟ ئێمە شایستەی بردنەوە بووین.”
“یارییەکی ئاڵۆز بوو، جێمی یەکەم بۆ ئێمە بوو جێمی دووەم بۆ بارسێلۆنا، هیچ شتێکمان بەدەست نەهێناوە، ڕاستە سێ خاڵی گرنگمان بردەوە، بەڵام هێشتا یاریی زۆر ماوە بۆ بردنەوەی لالیگا “.
كۆمان دوای یاریی كلاسیكۆ هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه و ده‌ڵێت ‘لێدانێكی سزای دروستمان بۆ هه‌ژمار نه‌كرا’.
رۆناڵد كومان دوای یاریی كلاسیكۆ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی فێرلاند مێندی، و برایسوه‌یت گوتی ‘لێدانێكی سزای ئاشكرا و ڕوونمان بۆ نه‌گیرا، ناوبژیوان و یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان و ناوبژیوانی چواره‌م و ڤار هه‌ژماریان نه‌كرد، كه‌سیان نه‌یانبینی’.
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان گوتیشی ‘ته‌نیا داوا له ناوبژیوانان ده‌كه‌م بڕیاری دروست بده‌ن له یارییه‌كان،
هه‌موو جیهان لێدانه سزایه ڕوونه‌كه‌ی بینی، كه‌چی ناوبژیوان و سیسته‌می ڤار نه‌یانبینی، نازانم ڤار بۆچی له ئیسپانیا هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌مه یاریی تۆپی پێ نییه، هه‌ست به خراپی ده‌كه‌م، چوار خوله‌ك كاتی زیادكراو درا، كه‌چی ناوبژیوان دوو خوله‌ك به‌س خه‌ریكی شانی بوو’.
هه‌روه‌ها كومان گوتیشی ‘نامه‌وێت چیدیكه باسی ناوبژیوانان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی هێڵ له دووری 10 مه‌تر نه‌یبینی، بۆچی ڤارمان هه‌یه؟، من ناڵێم بارسێلۆنا به‌هۆی ناوبژیوانوه دۆڕا، به‌ڵام وه‌ك بارسێلۆنا هەست بە نیگەرانی دەکەین