کلاسیکۆ به تامی کۆتایی
نیسان 10, 2021ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر کلاسیکۆن کە بە تامی یاری کۆتاییە، کە ڕیاڵ مەدرید پلەی سێیەم و بەرشەلۆنە پلەی دووەمی ڕکابەری پێشەنگی دەکەن.
دۆڕاندنی ئەتلەتیکۆ بەرامبەر سیڤیلیا بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر لە قۆناغی پێشودا، دەرگای بەڕووی ئەگەرو پێشبینیەکاندا کردەوە، هەروەها لەدوای سێ مانگدا بەرشەلۆنە، هەلی ئەوەی لە دەست دایە بۆ ئەوەی پێشەنگی خولەکە بکات .
لەلایەکی ترەوە ڕیاڵ بە بڕوایەکی زۆرەوە یاری دەکەن کە لەگەڵ کۆتایی مانگی یەکی 2021 ڕیاڵ 7 خاڵی لە پاش ئەتلەتیکۆ بوو
هەر وەک دیارە ڤایرۆسی کۆرۆنا یاریەکەی بۆ ڕیاڵ قورستر کردووە، سەرەڕای گەشتە پڕ مەترسییەکەی بۆ ” ئەنفیڵد ” لە لیڤەرپوڵ هەفتەی داهاتوو لە یاری هاتنی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگدا.
زەینەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی شاهانە پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بەسەر لیڤەرپوڵ دا سەرکەوتن ، وتی : ئەمە شتێکی باشە بۆ یانەکەمان ، هەمیشە زیاترو زیاترمان دەوێت، ئەو یاریزانانەی کە خاوەنی ئەزموونی گەورەن ، ئەو یاریزانانەی چەندین نازناویان بردۆتەوە ، بەڵام دەیانهەوێت زیاتر سەرکەون ، ئەمە ڕۆحیەتیان نیشان دەدات ”
ئەوەشی وت: “ئێمە دەست بەردار نابەین، بۆ هەموو شتێک بەردەوام دەبین لە تێکۆشان ،ئێمە لەم وەرزەدا بە کاتێکی زۆر سەختدا تێپەڕین، بەڵام ئێستا زۆر باشترین”.
یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا چەندجار ڕووبەڕووی پێکان بونەوە، کە لەگرنگترینیان ئیدین هازاری بەلجیکیە، لەم وەرزەدا تەنیا 11 یاریی لە خولە جۆراو جۆرەکاندا کردووە ، بەلام خۆشبەختانە زێدان سەرکەوتوو بوو لەدۆزینەوەی جێگرەوە بۆ پلانێکی یاریزانی پێشووی چێڵسی