ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە پێکهاتەی کۆمان بەهێز دەکەن پێش کلاسیکۆ
نیسان 10, 2021دوای خۆ ئامادەکردن بۆ یاری کلاسیکۆی ئەمڕۆ بەرشەلۆنە ڕایگەیاند که دوو یاریزانی، یانەکەی جێرارد پیکێ و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ پاش ئەوەی له پێکانەکەیان چاک بوونەوە ئامادەن بەژداری لە یاریەکەدا بکەن،
و چوونە ڕیزی لیستی بیست و سێ یاریزانەکەوە، کە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن ڕاهێنەر ڕۆناڵد کۆمان، بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بانگکرابون
یانەکەی ڕایگەیاند کە پیکێ و ڕۆبێرتۆ بەتەواوی ڕاهێنانی خۆیان ئەنجامداوە و بەم شێوەیە ،لەگەڵ تیپەکە گەشتدەکەن بۆ شاری مەدرید ، هاوکات بە ئامادەنەبوونی نیتۆ و کۆتینۆ و ئانسۆ فاتی بەهۆی پێکانەوە
هەر لە ئامادەکاری یاریەکە ناوبژیوانی کلاسیکۆی، نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە گۆڕدرا بە هۆکارێکی کتوپڕ، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا جیڵ مانتانۆی وەک ناوبژیوان، بۆ یاری داهاتووی کلاسیکۆ لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دیاریکردووە،
دامەزراندنی مانتانۆی تەمەن سی و حەوت ساڵ دوای ئەوەی کە ماتیۆ لاهۆزی، هاوپیشەکەی توشی پێکان هات کە بووە ڕێگر، لەوەی سەرکردایەتی یارییە بەهێزەکە بکات لەمەدریدی پایتەخت کە ڕیاڵ مەدرید لە بەرامبەر بەرشەلۆنە دەبێت.
ڕاهێنەرانی هەردوو یانە ئاماژەیان بە یاری کلاسیکۆدا و فێرناندۆ هیرۆی باڵیۆزی پێشووی لالیگا و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید تەئکیدی کردەوە کە لەئێستادا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە ئاستێکی باشدا تێ دەپەڕن.
هاوکات هیێرۆ ئاماژەی بەوەدا، کە قەرەباڵغیی یاریی هیچ کاریگەریەک ناکاتە سەر ئاستی هەردوو یانە لەیاریی کلاسیکۆ.
هەروەها خوان لاپۆرتا ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دڵخۆشی خۆی دەربڕی، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە دەستی لەو درێسە دا کە بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دروستکرابوو.
لاپۆرتا گوتی ڕەنگی خوێن و خوێنبەرەکانی بیرەکەوێتەوە هەر کاتێک کراسەکەی بەرشەلۆنەی ببینێت.
بەرشەلۆنە گەر کلاسیکۆ بەرێتەوە و بە یەک بەرد دوو باڵندە دەکوژێت، بە داگیرکردنی کاتی پێشەنگی خولی ئیسپانی و دوو خاڵ لەپێش ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەبێت، هەروەها دوورخستنەوەی ڕکابەرە هەمیشەییەکەی کە ریاڵ مەدریدە