بیڵسا خۆی ئامادە دەکات بۆ “سوپرایزەکانی گواردیۆلا”

بیڵسا خۆی ئامادە دەکات بۆ “سوپرایزەکانی گواردیۆلا”

نیسان 10, 2021 0 By wkadmin

مارسیلۆ بیڵسا ڕاهێنەری لیدز یونایتد پێشبینی جەنگێکی قورس دەکات, لە ڕۆژی شەممە لەگەڵ پێشەنگی پریمەرلیگ مانچستەر سیتی لە هەفتەی 31م،

 بیڵسا ڕاهێنەری لیدز یونایتد پیپ گواردیۆلای بە ” پڕ لە سوپرایز” وەسف کرد،

ڕووبەڕووبوونەوەی سیتی بەرەنگارییەکی گەورە بۆ لیدز دروست دەکات ،کە لە مانگی 1 ی ڕابردوودا یاریەکەیان بە یەکسانی کۆتا هات ،.

جێی ستایشە گواردیۆلا هەواداری ستایلی بیڵسایە .و بە ئاشکرا پێزانینی خۆی بۆ ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە دەربڕی ،

بیڵسا وتی: کاتێک کە تیپەکەی گواردیۆلا بە جادووگەری ناو دەبەم، وا ناگەیەنێت گواردیۆلا بە جادووگەر بزانم. ئەوەی من هەوڵم دەدا بیڵێم ئەوەیە کە لە ماوەی ئەم نزیکبوونەوەیە تیمەکەی هێرشی زۆر سەرسوڕهێنەر دەکات”

بیڵسا ڕوونیکردەوە گواردیۆلا لەتوانایدایە ئەو کارە بکات چونکە تیپەکەی پڕە لەبەهرەو توانا، هەر لەئەستێرەی بەلجیکی کێڤن دی برواینەوە بۆ هێرشبەر ڕەحیم ستێرلینگ .

ڕاهێنەری پێشووی ئەرجەنتین و چیلی ئەوەشی وت “بێگومان ئەم هێرشە سەرسوڕهێنەرانە بە کوالیتی یاریزانەکان پشتیوانیان لێ دەکرێت شێوازێک هەیە کە هاندەرە بۆ ئەوەی ئەوان دەیکەن، ئەوە قورسە کە پێشبینی بکەین”

ئەو ڕاهێنەرە دێرینە ئەوەشی وت”لە دەرەوە وادیارە ڕاهێنەرەکە کارێکی جادوویی کردووە…ئەمە تۆپی پێ پڕ لە سەرسوڕمان دەکات”

ئەو دەڵێت ” هیچ شتێک چێژبەخشتر نییە بۆ بینەر لەوەی سەیری شتێک بکات کە چاوەڕوانی ناکات ” .

 لە لایەکەی دیکەش سیتی خۆی بۆ سەرکەوتنێکی دیکە ئامادە کردوە،دەیەوێت ئەم یاریە بباتەوە بۆ ئەوەی،ورەی یاریزانەکانی بۆ یاری گەڕانەوەیان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگدا بەرزبێت ،کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند دەبنەوە

مانچستەر سیتی لە ئێستادا بە کۆی ٧٤ خاڵ پێشەنگی پریمەرلیگی گرتوە،لیدز یونایتدیش،بە کۆی ٤٩ خاڵ لە پلەی یانزدەهەمی ڕیزبەندیەکەدایە.ئەم یانەیە لە کۆتا پێنج یاریدا ٢ یاری بردۆتەوە،٢یاری دۆڕاندوە،یاریەکیش یەکسان بوە.